پرسە لە هۆڵندا
مەراسیمی پرسەی خوالێخۆشبوو

حسێن عەلی ڕەزا ئیسماعیل



ڕۆژی  یەکشەممە ڕێکەوتی 08/12/2019

لە شارۆچکەی ماسڵاوس کاتژمێر 13:00 تا 16:00

بەناوی ڕێکخراوە کوردییەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک (حسێن عەلی ڕەزا ئیسماعیل) دەکەین، لە دایكبووی  کەرکوک ساڵی 1936، کۆچکردوو قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری کەرکووک تەواو کردووە. لەساڵی ۱۹۵٤ تا ۱۹۵۹ لە ڕێگەی ئەدیبان و شاعیران و قوتابیانەوە، تێکەڵی کاری سیاسی و حیزبی بووە،لە ساڵی ۱۹۵۷ تا دوا هەناسەی لە ۲۰۱۹دا لەکاری سیاسی و کوردایەتی بێ پچران بەردەوام خزمەتی کوردی کردووە، جا چ بە پێشمەرگایەتی یان وەک نووسەر یان وەک باوکێکی شۆڕشگێر هەر ۱۱ منداڵەکەی بە کچان و کوڕانیەوە لەسەر رێگەی کوردایەتی پەروەردە کردوون، هەر بۆیەش کوڕێکی ۲۳ی ساڵەی لە زیندانەکانی بەعس لە سێدارە درا. کە بە کاکە ئاراسی شەهیدی ناو زیندان ناسراوە! یەکێکە لە هاوەڵانی (بەڕێز مام جەلال)ە و بە پێشمەرگەی هەمەدان ناسراوە. کچان و کوڕانی هەمووی لەسەر رێبازی باوکیان لایان نەداوە. خاتوو بۆکان جێگری لێپرسراوی مەڵەبەندی ۳ ی هەولێر (ی.ن.ک) و مامۆستا پرشنگ کارگێڕی مەڵبەندی ۳ی هەولێر (ی.ن.ک)، هەڤاڵ بەختیار لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستینی زڤۆڵەی کۆمیتەی (ی.ن.ک)ی هۆڵەندایە. خاتوو دەرسیم کادیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە لە کەرتی ڕۆتردام. ڕەوانی کۆچکردوو شاد بێت، سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکاری بگەڕێتەوە. بەم بۆنە خەمناکەوە خاتوو دەرسیمی کجی کۆچکردوو، ڕۆژی یەکشەممەی ڕێکەوتی 08-12-2019، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ تا چواری عەسر، 16:00 –13:00 لە ماڵی خۆیان، لە شارۆچکەی ماسڵاوس، لەم ناونیشانەی خوارەوە پرسەی بۆ دادەنێن.

Schbertlaan 601, 3144 BK Maassluis

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (خاتوو دەرسیم)ەوە  بکەن:

0640497176

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو


به‌روار:  06/12/2019
597   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   449
کۆی سه‌ردان:   29249899