ناشتن و پرسە لە هۆڵندا
مەراسیمی ناشتن و پرسەی خوالێخۆشبوو
مەحمود خەتاب زەرنگەر کەرکوکی

ڕۆژی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی 07/ 12و 08/12/2019
ناشتنەکەی لە شاری دەنهاخ و پرسەکەی لە شارۆچکەی پاینەکەر بەڕێوەدەچیت
بەناوی ڕێکخراوە کوردییەکان و کوردستانیانی هۆڵەندا، پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کاک (مەحمود خەتاب زەرەنگەر کەرکوکی) دەکەین، لە دایكبووی شاری کەرکوک، دانیشتووی شاری زوتەمیر لە هۆڵەندا، بەداخەوە دوێنێ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 05/12/2019 بە نەخۆشی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد، خوالێخۆشبوو هاوسەری خاتوو(سەمیرە عەبدوڵڵا) و باوکی چاوان و باوان و ڤان)ە
ڕەوانی کۆچکردوو شاد بێت، سەبوری ئارامیش بۆ خانەوادە و کەسوکاری بگەڕێتەوە. بەم بۆنە خەمناکەوە، سبەینێ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 07/12/2019 کاتژمێر 10:00 دەی بەیانی مەراسیمی بەخاکسپاردنی لەم گۆرستانەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت:
Kamperfoeliestraat 2 A,, 2563 KJ Den Haag
هەروەها مەراسیمی پرسەکەشی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 08-12-2019، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ تا پێنجی ئێوارە، 17:00 –13:00 لە شارۆچکەی پەینکەر لەم ناونیشانەی خوارەوە بەڕیوە دەچێت.
Het Parochiehuis
Oostlaan 38-A, 2641 DL Pijnacker
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە:
0685647313, 0618337598

هه‌ڤاڵان و براده‌رانى خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو


به‌روار:  06/12/2019
790   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   682
کۆی سه‌ردان:   29251536