ڕژێمی ئێران کۆڵبەرێکی کوردی شەهید کرد
ڕۆژی یەکشەمە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ناوچەیەکی سنوری شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی ڕژێمی ئێران تەقەیەکان لە کاسبکارێکی کورد کرد و بە سەختی برینداریان کرد.
کاسبکاری کورد بە ناوی مەهدی یوسفی ٣٥ ساڵ کە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو، خەڵکی گوندی کیکنی سەر بە مەریوانە.
مەهدی یوسفی و کەسێکی تر کاتێک بۆ گوندی ساجی دەچوون، بوونەتە ئامانجی هێزەکانی ڕژێم و لە ئەنجامدا مەهدی یوسفی شەهید بووە و هاورێکەشی بریندار بووە.
فورات نیوز
بهروار: 04/12/2019
514 جار خوێندراوهتهوه
|