نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ٤٠٠ خۆپیشاندەر لە عێراقدا گیانیان لەدەست داوە
ئەمشەو بەکاتی کوردستان، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە دۆخی عێراق کۆبووەوە و تێیدا نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق ڕایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا، زیاتر لە ٤٠٠ خۆپیشاندەر لە عێراقدا کوژراون.

 لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، جێنین هێنیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق ڕاپۆرتێکی دەربارەی دواین گەشەسەندنەکانی دۆخی سیاسی عێراق پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەدا، جگە لە کوژرانی زیاتر لە ٤٠٠ خۆپیشاندەر، زیاتر لە ١٩ هەزار خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون.

 هاوکات، کیلی کرافت، نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی باسی لەوەکرد، "جیهان لەم دواییانەدا شایەتی ئەوەبوو کە چۆن عێراقییەکان ویستی خۆیان بۆ هەبوونی وڵاتێک بەبێ گەندەڵی و دەستێوەردانی دەرەکی و فەراهەمبوونی خزمەتگوزارییەکان، دەربڕی"، ئەوەشی وت، "پشتگیری عێراق بۆ چاکسازی لە هەڵبژاردنەکان، ئابووری و خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا دەکەین".

وتیشی، " پێویست ناکات دراوسێکانی عێراق دەستوەربدەنە کارەکانی ناوخۆی عێراقەوە".

 ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە بارەگای خۆی لە نیویۆرک، بە ئامادەبوونی جێنین هێنیس، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی یوئێن لە عێراق، بۆ تاووتوێکردنی دۆخی سیاسی عێراق، کۆبوونەوەیان ئەنجامدا

به‌روار:  04/12/2019
620   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   958
کۆی سه‌ردان:   29263899