کوردە رۆژهەڵاتیەکانی سوید نیگەرانی کەس و کاریانن
ماوەی چەند ڕۆژێکە بە هۆی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و ڕۆهەڵاتی کوردستان پێوەندی گرتن زۆر ئەستەم بووە و ئەوەش کوردان و ئێرانییەکانی دانیشتووی سویدی نیگەران کردووە.
زۆربەی کوردانی دانیشتووی سوید باس لەوە دەکەن کە بە هۆی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە لە ئێران هەیە هەموو جۆرە پێوەندییەکیان لەگەڵ بنەماڵە و کەس و کاریان لە ئێڕان پچڕاوە. هاوڵاتیانی کوردی دانیشتووی سوید دەڵێن کە نازانن ئێستا چی لە کوردستان ڕوودەدات و زۆربەیان نیگەرانی کەس و کاریانن. هەر ئەمڕۆ ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی سویدیش لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە وردی چاودێری ڕووداوەکانی ئێران دەکە
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 18/11/2019
724 جار خوێندراوهتهوه
|