شەهیدبوونی 26 خۆپیشاندەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
"١٤٧ی دیکەش برینداربوون"
هەنگاو: تا ئێستا ٢٦ خۆپێشاندەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدبوون
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە تا ئێستا ٢٦ کەس شەهیدبوون و ١٤٧ کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە یەکەم ڕۆژی خۆپیشاندانەکان لەسەر گرانبوونی نرخی بەنزین، لە شاری جوانڕۆ ١٤ کەس شەهیدبوون و ٥٢ی دیکەش برینداربوو، لە شاری مەریوانیش شەش کەس شەهیدبوون و ٥٠ی دیکەش برینداربوون.
هەروەها لە شاری سنەش، یەک کەس شەهیدبووە و ٢٥ی دیکەش برینداربوو، لە شاری کرماشانیش پێنج شەهید و ٢٠ بریندار هەیە.
ماوەی سێ ڕۆژە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارێزگا گەورەکانی دیکەی ئێران خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت.
سەرباری هەڕەشەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان، بەڵام هێشتا خۆپیشاندان درێژەی هەیە و حکومەت و هێزە ئەمنییەکان لە سەرانسەری ئێران ڕێوشوێنی توندوتۆڵیان گرتووەتەوە بۆ ئەوەی هەرچی زووە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنرێت.
مۆرکورد
بهروار: 17/11/2019
583 جار خوێندراوهتهوه
|