ژنە کوردێکی سوید : " دوای دوو مانگ پێیان وتم کە مێردەکەتمان لە سێدارەداوە"
هاوسەرەکەی مینا یەکێک بووە لەو ٥٠٠٠ هەزار کەسە سیاییەی ساڵی ١٩٨٨ بە فتوایی ڕێبەری ئەو کاتەی ئێران ئایەتۆڵا خومەینی لە سێدارەدراوە.
مینا کە ژنێکی کوردی دانیشتووی سوید ئێستا خوازیارە ئەوانەی لەو تاوانەدا دەستیان هەبووە سزایی یاسایی خۆیان وەربگرن و مافی هاوسەرەکەی بسێندرێت.
جێی باسە کە لە ئێستادا پیاوێکی ئێرانی بە گومانی بوونی ڕۆڵی سەرەکی لەو کوشتارەدا و بە تۆمەتی تاوان دژی مرۆڤایەتی و کوشتن کە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران ئەنجامدراوە لەلایەن پۆلیسی سویدەوە دەستگیری کراوە.
تکایە بۆ بیستنی بەسەرهاتی مینا و هاوسەرەکەی و چۆنێتی دەربازبوونی گوێبیستی ڕێپۆرتاژەکە بە و کلیکی فایلە دەنگییەکە بکە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 15/11/2019
828 جار خوێندراوهتهوه
|