لینزی گرام‌ بە ئەردۆغان دەڵێ خۆپێشاندەرەێکی كوردت بۆ بهێنم، تا پێت بڵێتَ تۆ چی بەرانبەر كورد دەكەیت
چیرۆكی پشت وێنەكەی لینزی گرام‌و ئەردۆغان ئاشكرابوو
لەكۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی، پێنج سیناتۆری ئەمریكی بەشدار بوون.
لە كاتی پرسیاركردن سیناتۆرەكان داوایان ئەردۆغان كردووە، كە توركیا دەستبەرداری سیستەمی ئێس ٤٠٠ بێت، بەپێچەوانەوە ئەمریكا سزای توركیا دەدات.
لەو كاتەدا كێشە لەنێوان ئەردۆغان‌و سیناتۆر لینزی گرام دروست بووەو سەرۆكی توركیا داوای لە یاریدەدەرەكانی كردووە ئایپادەكەی پێبدەن، بۆ ئەوەی چەند ڤیدیۆیەك لەسەر یەپەگە پیشانی سیناتۆرەكان بدات.
لەبەرانبەردا لینزی گرام تووڕە بووەو وتوویەتی ئەوانە هەموو پڕوپاگەندەیەو ئەگەر دەتەوێت دەچمە دەرەوە یەكێك لەخۆپێشاندەرە كوردەكان دەهێنم، تا پێت بڵێتَ تۆ چی بەرانبەر كورد دەكەیت.
وێنەی لینزی گرام‌و ئەردۆغان دوای دەمەقاڵییەكە گیراوەو لەمیدیاكان بەشێوەیەكی فراوان بڵاوكرایەوە.

شارپرێس
به‌روار:  15/11/2019
1144   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   501
کۆی سه‌ردان:   29218639