لە سوید ئێرانییەک بەتۆمەتی کوژرانی 5 هەزار کەس دەستگیرکرا
پیاوێکی تەمەن ٥٨ ساڵەی ئێرانی بەگومانی ئەوەی دەستی باڵای لە کوشتاری هەزاران زیندانیی سیاسیی ساڵی ١٩٨٨ لە ئێراندا هەبووە ٩ی ئەم مانگە پۆلیسی سویدیی دەستگیری کردووە.

ئەو پیاوە تۆمەتبارە بۆ سەردانی کەس و کاری شەممەی ڕابردوو هاتۆتە سوید، ئەمە بە وتەی پارێزەرکەی، بەڵام هەر لەگەڵ گەشتنی بە سوید دەستگیر دەکریت.

دەبێت لە دادگادا قەزییەی تاوانی کۆمەڵکوژی پیاداچوونەوەی لەسەر بکرێت و ئدیی گرنگ نییە لە کوێی دنیا تاوانەکە روویدابێت.

ئەو کۆمەڵکوژییە ئەم کەسە لەسەری تۆمەتبارکراوە هاوکات لە شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا بووە و لە ناوچەی کەرج لە دەرەوەی تاران ڕوویداوە.

تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون نەزانراوە و زانیاریی تەواویش لە سەر ژمارەی کوژراوەکان نیە، بەڵام تا ئێستا باس لە ٥٠٠٠ هەزار کەس دەکرێت کە کوژراون.

گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  14/11/2019
833   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   553
کۆی سه‌ردان:   29233776