میتی تورک لە رۆژئاوا لە هەوڵی دروستکردنی 'پشتێنەی تورکی' دایە
لە چوارچێوەی داگیرکەرییەکانیدا دەوڵەتی تورک دەستی بە سیاسەتی 'بە تورککردنی' ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی کردووە کە لە ئێستا دا هەردوو ناوچەکەی داگیر کردووە. بە پێی زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی کۆچبەرانی تورکیا چەندین خێزان کە لە وڵاتە تورکەکانەوە هێنراون بۆ تورکیا، بۆ ئەوەی لە سەرێکانی و گرێ سپی جێگریان بکات، لە هەوڵ و تەقەلایەکی بەردەوام دایە.

ئەو کۆچبەرانەی لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتوون و لە ئێستادا لە ئەستەنبول و هاتای و دیلۆک و روحا لە کەمپەکاندا نیشتەجێ کراون، بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و لە ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی نیشتەجێ بکرێن، دەزگای ئیستیخباراتی تورکیا (میت) دەستی بە هەوڵێکی جدی کردووە.

لە ئاسیای ناوەڕاستەوە دەیانهێنن و لەسەر خاکی کورد و عەرەب جێگیریان دەکەن

بە پێی زانیارییەکان، لە ئێستا دا میتی تورکی لە گەل ئەو خێزانانەی بە هۆکاری جیاوازەوە، لە تورکەمەنستان و ئوزبەکستان و تاجیکستان و ئازەربایجان و ئەفغانستانەوە ئاوارەی تورکیا بوون، لە بارەی گواستنەوەیان بۆ رۆژئاوای کوردستان، چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجام دەدات.

سەرەتا کەسوکاری چەتەکان جێگیر دەکرێن

بە پێی بەڵگەکان، ئەو خێزانانەی بە نیازن لە ناوچەکە جێگر بکرێن ئەوانەن کە کەس و کاریان لە ناو رێخستنە چەتەییەکانی سوپای تورکیا دا جێ دەگرێن و هەورها هەر یەک لە فەرمانگەی کۆچبەران و مانگی سوور و بەڕوەبەرایەتی کارەساتی سروشتی و فریاکەوتنی تورکیا بەڵێنی ئەوەیان پێداون کە لە کاتێکدا لە ناوچەکە جێگیر بکرێن بە هەموو شێوەیەک یارمەتیدەریان دەدرێت.

سیاسەتی 'پشتێنەی تورکی'

دەوترێت بۆ دروستکردنی 'پشتێنەی تورکی' لەسەر خاکی سەرێکانی و گرێ سپی، ئامادەکاری ئەوە دەکرێت کە ئەو خێزانە کۆچبەرە تورکانەی لە کامپەکانی تورکیادان، لە سنوورەوە تا قوڵایی ٥ کیلۆمەتر جێگیر دەکرێن و هاوڵاتیە سوریەکانیش لەو هێڵە بۆ دواوە جێگر بکرێن.

پێشتریش چەتەکانیان لە سنوور جێگر کردبوو

کاتێک کە دەوڵەتی تورک دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا کرد، گروپەکانی "سوڵتان موردا و شا سوڵتان سلێمان و سوڵتان محمد فاتیح و مونتەسیر بیلاللە و سەمەرقەند" کە دەوترێت تورکەمن، لە ناوچە ستراتیجیەکانی سەر سنوور جێگر کردبوون.

هەورها دەوترێت ئەم تاکتیکە بە پشتیوانی پەیمانی ئەدەنەیە جێبەجێ دەکرێت، کە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ لە نێوان دەوڵتی تورک و رژێمی سوریا دا ئیمزا کراوە. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی مادەی "لە نزیکەوە چاودێریکردنی ٥ کیملۆمەتر لە سنووری خۆیەوە" جێبەجێ بکات، گۆڕانکاری بەسەر دیمۆگرافی ناوچەکەدا دەهێنێت.

ئەردۆغان نیازی خۆی ئاشکرا کردبوو: 'ئێمە ناچینە دەرەوە'

رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک دوای سەردانەکەی بۆ مەجارستان (هەنگاریا) لە فڕۆکەخانە لێدوانێکی دابوو باسی لە پەیمانی ئەدەنە کردبوو لە وێ نیازی خۆی ئاشکرا کرد. ئەردۆغان لە بارەی داگیرکەریی سوریاوە وتبووی:" تا وڵاتانی تر سوریا بەجێ نەهێڵن ئێمەش دەرناچین. پەیمانی ئەدەنەمان لەبەردەست دایە. ئێمە لە چوارچێوەی پەیمانی ئەدەنەدا هەنگاو دەنێین."

ئەو چەتانەی لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هێنرابوون لە سەر هێڵی سنوور جێگیر کرابوون

فورات نیوز
دەوڵەتی تورک پێش ماوەیەک لە عەفرین و عەزاز و جەرابلوس کە ئێستا لە ژێر داگیرکەریی ئەودان، هەمان تاکتیکی ئەنجام دا. ئەو چەتانەی لە ئوزبەکستان و تورکمەنستان و تاجیکستان و ئیغورەوە هێنرابوون، لە سەر هێڵی سنووری نێوان سوریا و تورکیا جێگر کرابوون.

خاڵە سنووریەکان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندان

ئەو گروپانەی باسیان لێوە دەکرێت، کەسوکاریان لە ناوچەکانی جەبەل ئەکراد (شاخی کورمانج) لە ئدلب و جەبەل تورکەن (شاخی تورکمەن)، خاڵی سنووری باب ئەل هەوا و ئەنتاریب و ناوچەکانی جندرێس و راجۆ و بابل و شارای عەفرین و خاڵی سنووریی باب لە سەلامە لە ئەزاز و خاڵی سنووری جەرابلوس جێگیر کراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئیدارەی کۆچبەرانی تورکیا و میتی تورکی بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە ماوەیەکی زۆرە لە هەوڵ و پلانگێری دایە. ماوەیەک پێش ئێستا سەرچاوەیەک لە ناوەندی کامپی ئاوارەکانی روحاوە بە فورات نیوزی راگەیاندبوو کە لە کەمپەکانی میت، ئەو ناوچانە پیشان دەدرێن کە بە نیازن داگیریان بکەن و ئاوارە تورکەکانیان تیایدا جێگر بکەن.

ماوەیەک بەر لە ئێستا ناونیشانەکانیان گۆڕیبوو

سەرچاوەکە کە بە هۆی بارودۆخی ئەمنیەوە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاندبوو، ئاوارەکانی سوریا بە گشتی کە لە کەمپەکاندا نیشتەجێن، ناونیشانی شوێنەکانیان کە لە کوێوە کۆچیان کردبوو، گۆڕاون بۆ ناوچەکانی سەر بە حەسەکە و رەقاو حەلەب  و وتبووی:" بەم شێوەیە دەیانەوێت بۆ رای گشتی جیهان ئاشکرای بکەن کە ئەو ئاوارانە بە رەچەڵەک خەڵکی ئەو ناوچانەن و بە زۆر لە سەر خاکەکانیان کۆچبەر کراون."
به‌روار:  11/11/2019
372   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
Piraniya êzidiyên li Swêdê ji başûrê Kurdistanê ne û bi taybetî li herêmên Dalarna û Skåne bi cî bûne. Di vê bernameyê de em ê binêrin bê sebebên vêya çi ne û ji bo vêya em درێژه‌ ...
K24 – هه‌ولێر: ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ سلێمانی له‌ كاتی سه‌ردانی گۆڕستاندا، بڕی 500 دیناریان وه‌ك نرخی پلیتی چوونه‌ ژووره‌وه درێژه‌ ...
وەزیری پەروەرده 😛 دەڵێن مامۆستایەک لە پۆلدا لە قوتابیەکان دەپرسێت ، کێ قەڵای دم دمی ڕوخاند ؟ قوتابیەک دەڵێت مامۆستا من نەبووم ، لە چەند قوتابیەکی تریش دەپرسێت ، ئەوانیش دەڵێن درێژه‌ ...
توو شەرەفتان.. ئێمە ئەوها بووین ئەوە قەسابێكی لای خۆمان، دوای هەر چالاکیەکی شەو ، بۆ وسڵ دەرکردن دەچووە حەمامەكەی بازاڕەوە، وێڕای بە قەرز خۆ شوتنەكەی، كاتێكی زۆر دەمایەوە، بە د درێژه‌ ...
نووسەر و گووکەر دۆستێکم گوتی عادەتم وابوو کە دەچوومە ئاودەستە گشتییەکان وێڕای هەڵترووشکان وخۆنیقاندن دەستم دەکرد بە دیوار نووسین ! جارێک لە مەهاباد لەوپەڕی تەنگەتاویدا خۆم بە درێژه‌ ...
سیخووڕی سویدی ⚫ له مێژوی 90 ساڵی وڵاتی سوید ، تەنیا 7 سیخوڕ هەبوون . یەکێکیشیان سیخوڕی بۆ عێراق کردووه . ۱- ستیگ بیرگلینگ ۱۹۳۷- ۲۰۱۵ . سیخوڕی بۆ سوپای سۆفیەت کردووه ۱۹۷٦ دا گیر درێژه‌ ...
حەسەنی زیایە سەرناشکێنێت😛 . جارێکیان کاک حەسەنی شیرین زۆر دەخواتەوە. بەقەولی شاعیر ( مەستی مەستان ) دەبێت و توانای بە پێ ڕۆشتنەوەی نامێنێت ! وەلحاسڵ تاکسیەک ئەگرێت، لێرەوە درێژه‌ ...
لە یادی سەد ساڵەی پەیماننامەی سیڤەردا ١٩٢٠/٨/١٠ چۆن کوردستانی باشور بە عێراقەوە لکێنرا؟ خەبات عەبدوڵڵا یەکەم: عێراق وەکو زاراوە عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت به‌م قه‌واره‌یه‌ى ئێستا درێژه‌ ...
بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 10 augusti kl 11.28 تێچووی دەرکردن یان دیپۆڕت کردنەوەی کەسێک لەسوید کە دەزگەی کۆچ بڕیاری دەرکردنی داوە، لە سەردەمی کۆرۆنا دا دوو بەرابەر بووە. یەکێک لە هۆکار درێژه‌ ...
فڕۆکە جەنگیە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی کێلاشینی سەر بە دەڤەری برادۆست ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقیان کردە ئامانج. بە پێی زانیاریەکان، درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   135
کۆی سه‌ردان:   20584980