ڕەگەزنامەی سویدی پێوویستی بە زمان دەبێ
حکومەت لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی دانانی مەرجی تاقیکردنەوەی زمان بۆ وەرگرتنی هاوڵاتینامەی سوید دەکات.
لێکۆڵینەوەکانی حکومەت ئەوە لە خۆدەگرن کە تاقیکردنەوەکانی زمان بۆ بوون بە هاوڵاتی سوید دەبێ چی بێت و چی بگرێتەوە. دانانی مەرجی تاقیکردنەوەی زمان بۆ وەرگرتنی هاوڵاتینامەی سوید، یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی چوار پارتی، سوسیال دێموکڕات و ژینگە و هەروەها پارتەکانی ناوەڕاست و لیبڕاڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بوو.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 31/10/2019
488 جار خوێندراوهتهوه
|