ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی کووشتنی بەغدادی
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ڤیدیۆی ساتی ئۆپراسیۆنی سەر ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشی بڵاوکردەوە.

ئەمشەو، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، پێنتاگۆن، چەند ڤیدیۆیەکی ساتی یەکەمی ئۆپراسیۆنی سەر بەغدادی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فرسەتی خۆبەدەستەوەدانی پێدراوە بەڵام ئەو خۆی رادەست نەکردووە.

روونیشیکردەوە، لە پرۆسەکەدا دوو کەسیان دەستگیرکردووە و پاشماوەی تەرمی بەغدادی لە دەریادا نێژراوە.

هاوکات، باسی لە رۆڵی هەواڵگری هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، هەسەدە هاوکاری هەواڵگری کردوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە، 27ی ئەم. مانگە، میدیاکانی ئەمریکا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعشیان بڵاوکردەوە و دواتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کوشتنی بەغدادی رایگەیاند. 

سەیری ڤیدیۆیەکە بکە

کەی ئێن  ئێن
به‌روار:  31/10/2019
774   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   654
کۆی سه‌ردان:   29251553