ساتی دەستگیرکردنی چیچەک کۆبانێ بەدەستی چەتەکانی تورک
مستەفا بالی، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە ڤیدیۆیەکی چیچەک کۆبانێ، ژنە شەڕڤانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان - یەپەژەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن هاواری بەسەردا دەکەن و قسەی پێدەڵێن. 
 
بەپێی راگەیێندراوی یەپەژە، رۆژی دووشەممە 21ـی تشرینی یەکەم، سوپای تورکیا هێرشیکردە سەر گوندی میشراقەی سەر بە شارۆچکەی عەین عیسا و شەڕڤانانیش بەرپەرچیانداونەتەوە، لە ئەنجامی ئەوەشدا (چیچەک) برینداربووە و کەوتووەتەدەست گرووپە چەکدارە تووندڕەوەکان.
 
لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، چیچەک کۆبانێ بریندارە و چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە دەوری کۆبوونەتەوە و هاواری بەسەردا دەکەن، یەکێک لە چەکدارەکان پرسیاردەکات و  دەڵێت: جەمیل پێکاویەتی ها؟
 
یەکێکی دیکە لە چەکدارەکان چیچەک هەڵدەگرێت و بە باوەش دەیبات، بەڵام چیچەک بەرگرییەکی کەمدەکات. 
 
مستەفا بالی لەبارەی ڤیدیۆکەوە نووسیویەتی، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەدەوری چیچەک کۆبانێ کۆبوونەتەوە، "هاواری بەسەدا دەکەن و قسەی ناشرینی پێدەڵێن، لەکاتێکدا وادەردەکەوێت ئەو بریندارە و ئازاری هەیە". 

سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار:  29/10/2019
460   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   557
کۆی سه‌ردان:   29254864