کۆنگرێسی ئه‌مەریكا سزای بەسەر توركیادا سەپاند
کۆنگرێسی ئه‌مەریكا سزای بەسەر توركیادا سەپاند

(سبەی):

لەدانیشتنی ئەمشەودا کۆنگرێسی ئه‌مەریكا، دووەم بریاری لەدژی تورکیا پەسەند کرد.
لەدووەم هەنگاویدا ئیمشەو کۆنگرێسی ئەمەریکا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی 403 به‌ڵێ و 16 دەنگی نه‌خێری ئەنجومەنی نوێنەرانی کۆنگرێس، (پرۆژە یاسای سزادانی توركیا)ی په‌سه‌ند كرد.
په‌سه‌ندكردنی یاسای سزادانی توركیا لەم کاتەدا، پەیوەستە بە هێرش و پەلامارەکانی توركیاوە‌‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان

بەشێك لەسزاکانی کۆنگرێسی ئەمریكا كە بەسەر توركیادا سەپێندران

1. قەدەغکردنی فرۆشتنی هەموو جۆری چەکێك بە تورکیاو سزادانی ئەو وڵاتانەی چەك بە تورکیا دەفرۆشن.
2. سزادانی ئه‌و گەورە به‌رپرسانه‌ی توركیا كه‌راستەوخۆ به‌شداربوون له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
3. سەرجەمی بانکە ناوەندییە حکومیەکانی تورکیا دەخرێنە لیستی رەشەوە.
4. داوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکرێت کە زانیاری تەواو بدات، لەسەر داهاتی ئەردۆغان و خێزانەکەی لە ئەمریکا، بەمەبەستی بلۆك کردن.

زانیاری زیاتر
به‌روار:  29/10/2019
994   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1345
کۆی سه‌ردان:   29264995