کۆنگرێسی ئەمریکا کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە جینۆساید ناساند
لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کۆی ٢٢٣ دەنگ پڕۆژە یاسای کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە بە کۆمەڵکوژی ناسێندرا.

 

 

کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ کە هەوڵێک بوو بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان بە پێی بەراوەردەکان ملیۆنێک بۆ ملیۆنو نیوێک لە خەڵکی ئەرمەنی بە دەستی سوپای عوسمانی و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانی کوژراون.

 

ڕووداوی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان چۆن ڕوویدا؟

 

لە ساڵى ١٩١٥ دا و لە سەردەمى سوڵتان عەبدولحەمیدى دووەمى عوسمانییەکاندا و بەپێى پلانەکانى ئەنوەر پاشا، تەلعەت پاشا و جەمال پاشا و تەشیکلاتى مەخسووسەى عوسمانییەکان (دەزگاى هەواڵگریى عوسمانییەکان) و سوپاى حەمدییە لە شارەکانى ئیستەنبول، یوزگات، ئەنقەرە، قەیسەری، موغڵا، وان، سیواس، بەدلیس، موش، ئەدەنە، ترابزۆن، هاتای، ئیزمیر، ئەفیون، ئیزمیت، ئەسکى شەهیر، مانیسا، کاستامۆن و زیاتر لە ٥٠ شار و ناوچەى ترى ژێر دەستى ئیمپراتۆریەتى عوسمانى یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئەرمەنى کۆمەڵکوژکراون و نزیکەى ٥٠٠ هەزار ئەرمەنیى تریش لە شوێن و ماڵى حاڵى خۆیان بۆ ناوچە دوورە دەستەکانى وەک دێرزور و بیابانەکانى ناوەڕاستى سوریا ڕاگوێزران.

لێکۆڵەران و ئەنجوومەنى نێودەوڵەتیى توێژینەوە لە بارەى جینۆسایدەوە (IAGS)، زیاتر لە یەک ملیۆن ئەرمەنى بەشێوەى پلان بۆ داڕێژراو کۆمەڵکوژکراون، بەڵام بەپێى لێدوانى بەرپرسانى حکومەتى تورکیا، لە ماوەى جەنگى جیهانى یەکەمدا و بەهۆى جەنگەوە ٣٠٠ هەزار تاوەکو ٥٠٠ هەزار ئەرمەنى و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار تورکیش ژیانى خۆیان لەدەستداوە. ئەو ئامار و زانیارییانەى حکومەتى تورکیا لەلایەن ناوەندە سەربەخۆ و بێلایەنەکانەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە، چونکە زۆربەى تورکە کوژراوەکان سەرباز بوون نەک هاووڵاتیى مەدەنی و ژن و منداڵ و هەروەها هیچ هاووڵاتییەکى تورکیش لە شوێن و ماڵ و حاڵى خۆى ڕانەگوێزرابوو.

کەی ئێن ئێن


به‌روار:  29/10/2019
1475   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   519
کۆی سه‌ردان:   29267093