ترەمپ دەڵێ ئەبوبەکر بەغدادیمان لە ئیدلب کووشتوە.

خەندان-

بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەواڵێکی گرنگ رابگەیەنێت، بەپێی میدیاکانی ئەمریکاش وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە کۆشکی سپی راگەیاندوە، لە ئەنجامی بۆردومانی سەر ئیدلب لە باکوری سوریا پێدەچێت ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش کوژرابێت.

شتێکی گەورە هەر ئێستا رویدا


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، "شتێکی گەورە هەر ئێستا رویدا".

بڕیارە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی وتارێک پێشکەش بکات.
به‌روار:  27/10/2019
671   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   791
کۆی سه‌ردان:   29257843