لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی: توركیا به‌ زۆر په‌نابه‌ران ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ "ناوچه‌ی ئارام"
K24 – هه‌ولێر:

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، توركیا ده‌ستیكردووه‌ به‌ ده‌ركردنی په‌نابه‌رانی سووریا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی و به‌ زۆره‌ملێ راپێچی ناوچه‌كانی باكووری سووریایان ده‌كات.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: ناچاركردنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆنه‌ ناوچه‌ی ململانێ و شه‌ڕه‌وه‌ بابه‌تێكی مه‌ترسیدار و نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌. راپرسییه‌كانیش ده‌ریان خستووه‌، ئه‌و خه‌ڵكه‌ فێڵیان لێكراوه‌ یان ناچار كراوون بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه‌، كه‌ په‌نابه‌ران به‌ رێكخراوه‌كه‌یان راگه‌یاندووه‌، پۆلیسی توركیا په‌لاماری داوون و ئه‌شكه‌نجه‌ی كردوون و به‌ ناچاری واژووی پێكردوون گوایه‌ خۆیان داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردووه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، له‌ ده‌ستپێكی هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، ئامانجیانه‌ به‌ درێژایی 444 كیلۆمه‌تر و قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر، نزیكه‌ی 2 ملیۆن په‌نابه‌ری سووریا، كه‌ ئێستا له‌ توركیان له‌و ناوچه‌یه‌ نیشته‌جێ بكات.

سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ نیشته‌جێكردنی دوو ملیۆن په‌نابه‌ری عه‌ره‌ب، له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان به‌ گه‌وره‌ترین پیلانی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی باكووری سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت، كه‌ له‌ دوای دابه‌شكردنی كوردستانه‌وه‌، رۆژئاوای كوردستان به‌و جۆره‌ رووبه‌ڕووی شه‌پۆلی ته‌عریب نه‌بووه‌ته‌وه‌. 
به‌روار:  25/10/2019
268   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئا: ئاوێنە هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵاو بەروبومی تورکی بەئەندازەیەک کاریگەری ئابوری لەسەر کۆمپانیا تورکییەکان هەبوە، کە باڵوێزی تورکیا لەبەغدا دەگاتە کوردستان‌و داوا لەدەسەڵاتد درێژه‌ ...
خەندان- ئەمڕۆ دوای حەوت كاتژمێر، دەوریەی هاوبەشی نێوان سوپای توركیا و روسیا لە گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێ كۆتایی هات. هاوشێوەی دەوریەكانی دیكە، ئەمڕۆش دانیشتوانی ئەو ناوچانەی درێژه‌ ...
لەمڕۆوە پۆلیسی سنووری دانمارک، کۆنترۆڵی ئەو گەشتیارانە دەست پێدەکات کە لە سویدە سەردانی دانمارک دەکەن. ئەگەر بە نیازی سەفەری کۆتایی هەفتەی بۆ کۆپنهاگن، یانیش دەتهەوێ بە سەردانێک درێژه‌ ...
ئۆبرایان بۆ تورکیا: جینۆساید کردن لە سەدەى (21) جێگاى نابێتەوە (سبەى): بەرپرسێکى ئەمەریکى هەڕەشەى سەپاندنى سزاى ئابوریى بەسەر تورکیادا دەکات وەک کاردانەوەیەک بۆ دەستدرێژییەکانى درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ، ٣ تەقینەوە لە ٣ شوێنی جیاوازی شاری قامیشلۆ ڕوویداو ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٢١کەسی دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی قامی درێژه‌ ...
شارپرێس: فڕۆکەیەکی تایبەتی رێکخراوی سەمیرتان پێرس لە ئەمریکاوە ژمارەیەک هاوکاری و کۆمەکی گەیاندە هەولێر و بڕیارە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەسەر ئەو پەنابەرانە دابەش بکرێت درێژه‌ ...
لە چوارچێوەی داگیرکەرییەکانیدا دەوڵەتی تورک دەستی بە سیاسەتی 'بە تورککردنی' ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی کردووە کە لە ئێستا دا هەردوو ناوچەکەی داگیر کردووە. بە پێی زانیارییەکان، بە درێژه‌ ...
چەند کچێکی کوردی دانیشتووی شارە جیاجیاکانی سوید بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ منداڵانی بەرکەوتەی جەنگ لە ڕۆژئاوا کوردستان چالاکییەکی وەرزشی ئەنجام دەدەن. ئەو چالاکییەوەرزشییە درێژه‌ ...
کاروانێکی سەربازی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و ڕوس، کە لە ڕۆژئاوای کوردستان گەشتی هاوبەشیان ئەنجامدەدا، گەنجێکی کوردیان شەهید کرد. بەیانی ئەمڕۆ گەشتی هاوبەشی سوپای تورک و روس لەسەر سن درێژه‌ ...
مایک پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە چاودێری بارودۆخی ئاگربەست دەکەن و لە هەمان کاتیشدا هەڵسەنگاندن و لێكۆڵینەوە لەسەر تۆمەتەکانی پەیوەست بە تۆمەتی تاوانی جەنگ و هێ درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   85
کۆی سه‌ردان:   18438928