ترەمپ بۆ مەزڵوم کۆبانی: بەمزوانە دەتبینم
ترەمپ لە تویتێکدا وەڵامی مەزڵوم کۆبانی دەداتەوە و سوپاسی دەکات و باسی بینینی دەکات.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، "سوپاس ژەنەراڵ مەزڵوم بۆ وشە میهرەبانەکانت و ئازایەتیت، تکایە رێزی زۆرم بە کوردەکان بگەیەنە و بەمنزیکانە دەتبینم".
ئەم قسانەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە وتارێکدا لە کۆشکی سپی، رایگەیاند، لەگەڵ ژەنڕاڵ مەزڵوم قسەی کردووە و دڵنیای کردووتەوە کە داعشە هەڵهاتووەکان دەستگیردەکەنەوە، دواتر مەزڵوم کۆبانی وەڵامی ترەمپی دایەوە و رایگەیاند، ترەمپ بەڵێنی پێداوە لە هاوکاریکردنی هەسەدە بەردەوام بێت. روونیشیکردەوە، سوپاسی ترەمپی کردووە بۆ هەوڵەکانی بۆ راگرتنی شەڕ.
بهروار: 24/10/2019
634 جار خوێندراوهتهوه
|