کوردێکی ڕۆژئاوا لەبەردەم یوئێن خۆی سووتاند
سەرلەبەیانیی   ئەمڕۆ عەلی نازر، گەنجێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، کە پەنابەری وڵاتی سویسرابوو، بۆشەرمەزارکردنی داگیرکاریی و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، چووە بەردەم بینای کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێف و ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆیتەرز، سیلڤان گولومە، وتەبێژی پۆلیسی جنێف، ڕایگەیاندووە، کە ئەو کوردەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە نێردراوەتە نەخۆشخانەی زانکۆ بۆ تیمارکردن، لەو بارودۆخەیدا نەتوانرا پرسیاری ئەو ڕووداوەی لێبکرێت،" بەڵام پێم وایە بەهۆی بارودۆخی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بووە".

ئەندرە ماهیچ وتەبێژی کۆمسیۆنی بالای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئێمە دەربارەی ئەو ڕووداوە ی کەلە بەردەم بارەگای جنێف ڕوویدا نیگەرانین.

ماهیچ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجەی کە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا وهەوڵی داوە بچێتە ناو بارەگای کۆمسیۆن بەڵام سەربازان و پزیشکان بەپەلە ئاگرەکەی جەستەیان کوژاندووەتەوە.

شایەتحاڵێکی ڕووداوەکەش ئاشکرای دەکات کە بەگومانە ئەو کەسە لەو ڕووداوە ڕزگاری ببێت.

بەشێک لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانیش ڕایانگەیاندووە کە هۆکاری خۆسوتاندنی ئەو گەنجە ئیدانەکردنی داگیرکەرییەکانی تورکیا بووە.

سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسە، تائێستا هیچ زانیارییەک بلاونەکراوەتەوە.
ڕۆژنیوز

به‌روار:  23/10/2019
671   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   463
کۆی سه‌ردان:   29228442