وەزیری بەگری ئەمریکا: لەسەر هێرشەکانی بەرامبەر کورد روبەڕوی تورکیا نابینەوە
خەندان-

وەزیری بەگری ئەمریکا رایگەیاند، بەدوری دەزانن بەرامبەر هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سوریا، روبەڕوبونەوەی سەربازی لە نێوان ئەمریکا و واشنتۆندا روبدات، دەشڵێت، "هەندێک راپۆرت دەبینین باس لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دەکەن لەلایەن تورکیاوە ئەنجامدراوە".
ئێمە بەڵێنی پاراستنی کوردمان بەرامبەر هێرشی هاوپەیمانێکی کۆن و ئەندامی ناتۆ نەداوە
 

مارک ئیسپەر، وەزیری بەگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی CNNی ئەمریکی باسی لەوەشکردوە، "ئێمە بەڵێنی پاراستنی کوردمان بەرامبەر هێرشی هاوپەیمانێکی کۆن و ئەندامی ناتۆ نەداوە".
هەندێک راپۆرت دەبینین کە باس لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکەن، کە جێگەی سەرسوڕمانە
 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەندێک راپۆرت دەبینین کە باس لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن سوپای تورکیاوە دەکەن، کە جێگەی سەرسوڕمانە، ئێمە چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکەین و ئەگەر بسەلمێت وەکو تاوانی جەنگ بەرزی دەکەینەوە".

هەفتەی رابردو مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاستی هەڕەشەکانی بەرامبەر تورکیا گەیاندە بەرزترین ئاست کاتێک ئاماژەی بەوەکرد، ترەمپ بەرامبەر حەز بە یەکلایکردنەوەی کێشەکان بە ر‌ێگەی سەربازی ناکات، بەڵام ئامادەیە هێزی سەربازی لە دژی تورکیا  بەرامبەر جوڵەکانی لە سوریا بەکاربهێنێت.


به‌روار:  23/10/2019
588   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   394
کۆی سه‌ردان:   29254156