جه‌نه‌راڵی پایز لە ماڵەکەی خۆیدا به خنكاوی دۆزرایه‌وه
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شاعیر محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان ناسراو بە جه‌نه‌راڵی پایز لە ماڵەکەی خۆیدا به خنكاوی دۆزرایه‌وه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بە میدیاکانی ڕایگەیاند، "براكه‌ی وتوویه‌تی كاتێك چوومه‌ته ماڵه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و گیانی له‌ده‌ستداوه".
ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش ڕایگەیاند، لە ئێستادا تەرمەکەى جەنەراڵی پایز لە پزیشکى دادی سلێمانییە و سبەی تەرمەکەى دەنێژرێت.
محەممەد عومەر عوسمان، لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، لە سەرەتای لاوێتیەوە دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٧٥ دەستیکردووە بە نووسینی شیعر و بڵاویکردووەته‌وه، هەروەها دەستی وێنەکێشانی هەبووە و چەندین تابلۆی کێشاون
ئێن ئاڕتی
به‌روار: 23/10/2019
538 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|