ڕووسیا دەڵێ ئەمریکا خیانەتی لە کورد کردووە
شارپرێس:
وته‌بێژی كرملین ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كورد له‌و ناوچانه‌ی باكووری سوریا نه‌كشێته‌وه كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، ئه‌وه ڕوبه‌ڕووی هێرشی توركیا ده‌بنه‌وه.
دیمیتری بیسكۆف، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، نه‌كشانه‌وه‌ی كورد له‌و ناوچانه‌ی باكووری سوریا كه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه، زیان به‌پۆلیسی سه‌ربازیی ڕوسیا ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات كورد ڕوبه‌ڕوی هێرشی توركیا ده‌كاته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی كرملین ڕاشیگه‌یاند، ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری كورد بوو له باكووری سوریا و خیانه‌تی لێ‌كردن.
بیسكۆف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، توركیا له‌حاڵه‌تی نه‌كشانه‌وه‌ی كورد له‌و ناوچانه‌ی دیاریكراوه، بۆردوومانه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
بهروار: 23/10/2019
766 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|