١٠ یەمین گرووپی گەنجان لە باشورەوە گەیشتنە ڕۆژئاوا
گروپێک لە گەنجانی باشوری کوردستان خۆیان گەیاندە بەرخۆدانی بەشکۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بەم گروپەوە ژمارەی گەنجانی بەشداربوو لە باشورەوە بۆ ڕۆژئاوا کەیشتنە ٧٥ کەس.

کاردانەوەی باشوری کوردستان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام ڕوو لە فرانبوونە، جیاواز لە چالاکییەکانی سەرشەقام، بایکۆتکردنی کاڵای تورکی، داواکردنی کردنە دەرەوەی داگیرکاریی لە باشوری کوردستان، هاوکات گەنجان دەچنە ڕۆژئاوای کوردستان و بەم گروپەوە ژمارەی گروپە بەشداربووەکان گەیشتە ١٠ گروپ.

گەنجانی باشوری کوردستان دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک کە ئامانجی لەناوبردنی گەلی کوردە، گروپ گروپ ڕوو لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و بەشداریی لە بەرخۆدانەکاندا دەکەن.

دوای هێرشی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک لە ٩ی ئەم مانگەدا، بەم گەنجانەوە بوون بە ١٠ گروپ کە چونەتە ڕۆژئاوای کوردستان و ژمارەیان گەیشتووتە ٧٥ کەس، جگە لەم ژمارەیە کە بە فەرمی ڕاگەیەندراوە، چەندین گەنجی دیکە لەڕێگای هەوڵدانی خۆیانەوە چونەتە ڕۆژئاوای کوردستان.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  23/10/2019
572   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   19
کۆی سه‌ردان:   29219807