محەمەد ڕەوانەی فەڕەنسا دەکرێت
محەمەد ڕەوانەی فەڕەنسا دەکرێت
پاش ئەنجامدانی چەندین پشکنینی پزیشکیی بۆ محەمەد مێردمنداڵە بریندارەکەی ڕۆژئاوای کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕەوانەی وڵاتی فەڕەنسا دەکرێت، بۆ تەواوکردنی چارەسەری وردی پزیشکیی.
مەم بورهان قانیع، پەرلەمانتاری کوردستان بڵاویکردووەتەوە، هاوڕا لەگەڵ ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەنەتەوەو باسیان لە دۆخی تەندروستیی محەمەد کردووە کە یەکێکە لە بریندارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و گوماندەکرێت بە چەکی فسفۆڕی سپیی قەدەغەکراو توشی ئەو سوتاوییە هاتبێت کە ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی دهۆکدا، چارەسەری پزیشکیی وەردەگرێت.
مەم بورهان دەڵێت: داوای لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە لە نزیکەوە سەرپەرشتیی چاودێریکردنی محەمەد بکات و لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانیش لە نزیکەوە چاودێریی ئەم کەیسە بکەن، لە بەرانبەریشدا، سەرۆکی پەرلەمان پێشنیازەکەی بەلاوە گرنگ بووەو رایگەیاندووە، دواتر لەوبارەیەوە لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی تەندروستیی دا قسە دەکات.
هەروەها ئاشکرایکردووە، دوای چەندین پشکنینی پزیشکیی بۆ محەمەد، ئێوارەی ئەمڕۆیش ڕەوانەی وڵاتی فەڕەنسا دەکرێت، بۆ تەواوکردنی چارەسەری وردی پزیشکی.
مۆر
بهروار: 22/10/2019
712 جار خوێندراوهتهوه
|