گه‌شتێكی فڕۆكه‌خانه‌ی توركیا لە سلێمانی یەوە هەڵوەشایەوە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، گه‌شتێكی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركیش ئێرلاین له سلێمانییه‌وه بۆ ئیسته‌نبوڵ له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه به‌هۆی كه‌می سه‌رنشینه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌عات 3:30 ده‌قیقه پاشنیوه‌ڕۆی گه‌شته‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شته‌كه، به گه‌شتیاره‌كان وتراوه كه گه‌شته‌كه ده‌خرێته سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌و هۆكاری ههڵوهشاندنهوهكهش بۆ كه‌می سه‌رنشین گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییش بۆ PUKmedia ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، پێشتر و له یه‌ك دوو مانگی ڕابردوودا، رۆژانه شه‌ش گه‌شتی ئاسمانییان بۆ توركیا هه‌بووه، به‌ڵام له‌ئێستادا كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ گه‌شتێك یان دوو گه‌شت.
كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانیش له‌سلێمانی كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی بلیتی فڕۆكه له سلێمانیه‌وه بۆ توركیا له 600 دۆلاره‌وه بۆ 250 دۆلار بۆ ئه‌و بارودۆخه ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه له رۆژئاوای كوردستان هه‌یه.
پوکمیدیا
بهروار: 20/10/2019
1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|