حەوتەمین گروپی گەنجانی باشوور گەیشتنە ڕۆژئاوا
حەوتەمین گروپی گەنجانی باشوری کوردستان لەدژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەت تورک بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەشداری بەرخۆدانی شکۆمەندی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.

گروپی حەوتەمی گەنجانی باشوری کوردستان دژی ئەو هێرشانەی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە بە ئامانجی داگیرکاری و کۆمەڵکوژی دەکرێتە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، خۆیان گەیاندووەتە ڕۆژئاوای کوردستان و بەشداری ڕیزەکانی بەرخۆدانی شکۆمەند بوون.

ئەم گروپە پێکهاتووە لە گەنجانی سلێمانی، سەنگەسەر، پێنجوێن و ڕانیە.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی باشور داوا دەکەن بچنە ڕۆژئاوای کوردستان و زۆرێکیشیان بێ ئەوەی سەردانی هیچ ڕێکخراوێک بکەن، هەوڵدەدەن خۆیان بگەیننە ڕۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان گەیشتوون، تا ئێستا نزیکەی ٦٠ گەنج لە باشوری کوردستانەوە بەشداری بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان بوون.

ڕۆژنیوز
به‌روار:  20/10/2019
509   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   610
کۆی سه‌ردان:   29237800