تەرمی پەنابەرێكی كورد لە ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان.
وێستگە نیوز-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، تەرمی پەنابەرێكی كورد لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان.

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران ئەوە دەخاتەڕوو، تەرمی هاوڵاتی (عەدنان محەمەد) لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەڕێندراێیەوە هەرێمە كوردستان و ئاماژە بەوە دەكات، ئەو پەنابەرە خەڵكی شارۆچكەی دەربەندیخانە.

ئەو دەزگایە دەڵێت"كاتێك لە وڵاتی یۆنانەوە دەیەوێت خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا، لەپاش چەند رۆژێك دیارنەمانی، سەرەنجام رۆژی 26/6/2019 تەرمەكەی لەناو بارهەڵگرێك لە شاری میونشنی ئەو وڵاتە دۆزرایەوە، دواتر و لەڕێككەوتی 1/7/2019 لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانی ئەو شارەوە تەرمەكەی بەبێ‌ ناوو ناونیشان بەخاك سپێردرا".

هەروەها دەشڵێت"پاش ئەوەی خێزانی كۆچكردوو دەزگای لوتكە لەم رووداوە ئاگادار دەكەنەوە، نوێنەرانمان لە ئەوروپا لەخۆبوردوانە هەموو رێگاكان دەگرنە بەر بۆ ساغكردنەوەی ناسنامەی كۆچكردوو وە ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان بۆ ناردنەوەی تەرمەكەی بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەش لەلایەن هەر یەك لە یاسین مەجید هاوكاری دەزگامان لەشاری میونشن و خەمبار تۆفیق نوێنەری دەزگای لوتكە لە ئەڵمانیاو بە سەرپەرشتی شەهرام حەمە نوێنەری لوتكە لە ئەورپا."
به‌روار:  19/10/2019
413   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   779
کۆی سه‌ردان:   29230925