لیندزى گراهام: مه‌زڵووم کۆبانێ نیگه‌رانە له رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستەکە
لیندز گراهام سیناتۆری کۆماریەکان ڕایگەیاند، پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ ئەنجامداوە و تێیدا هەوڵەکانى سەرۆکى ئەمریکاى به‌رزنرخاندووه بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌كان.
لیندزى گراهام سیناتۆری کۆماریەکان لە ئەنجومەنى پیران، له تویتێكى تۆڕی کۆمەڵایەتى تویتەردا ئاماژەى بە پەیوەندیەکى نێوان خۆى ومەزڵوم کوبانی داوە، تێیدا مه‌زڵوم کۆبانێ نیگه‌رانی خۆی له‌و رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته نیشانداوه و ڕایگه‌یاندوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بووڵی ئه‌وه ناكه‌ن پاكتاوی نه‌ژادی به‌رامبه‌ر به كورد بكرێت، كه ئه‌نقه‌ره پێشنیازی كردووه.
لیندزى گراهام ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و باس له‌وه ده‌كات كه مه‌زڵوم کۆبانێ ئه‌وه‌ی پێ ڕاگەیاندووە، کە ناوچه‌ی ئارام له‌لایه‌ن كورده‌وه قه‌بوڵكراوه، به‌ڵام ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی كه ده‌بێته هۆی ئاواره‌كردنى سه‌دان هه‌زار كه‌س ناگوترێت ناوچه‌ی ئارام، به‌ڵكو ئه‌وه پاكتاوی نه‌ژادییه.
لیندزى گراهام هیواى خواست بگه‌نه ڕه‌وشێك کەهیچ لایه‌نێك زیانمه‌ند نه‌بێت و ده‌شڵێت "هاوشێوه‌ی مه‌زڵوم کۆبانێ نیگه‌رانم، پێمگوت له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشه‌كه ده‌بین و له‌و بارودۆخەشدا كۆنگرێس هاوسۆزه له‌گه‌ڵ كورد".
ئێن ئاڕتی
به‌روار: 19/10/2019
376 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|