لە ڕۆژئاوا گەڕێن...خۆیان باشتر ئەزانن!

لوقمان غەفوور
کۆڵن کاھل نووسەر و ڕاوێژکاری سیاسی پێشووی کۆشکی سپی و ڕوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێشوی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ئەی بی سی نیوز، سێ ڕۆژ لەمەوبەر چاوپێکەوتنێکی پڕ سەلیقەی کرد. لە بڕگەیەکدا کە سەرنجی ڕاکێشام وتی کوردەکان (پەیەدە) کە ھێزی سەرەکی ھەسەدەیە لەگەڵ ئەمریکاییەکان پێش ١٠ی ئۆکتۆبەر و ھێرشەکانی تورکیا ڕازی بوون کە چەند کیلۆمەترێک بکشێنەوە. بەڵام کاتێک کە پەیەدە داواکەی گەیاندۆتە سەرکردایەتی پەکەکە ئەوان ڕەتیانکردۆتەوە. ئەمریکا لە ٢٠١٥ ەوە کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات دامەزراوە دەیەوێت پەیەدە لە پەکەکە دابڕێت. ھەمیشە ئەم ڕەخنەیەی لە پەیەدە ھەبووە بۆئەوەی ناوچەیەکی دوور لە کێشە دەستەبەرکەن ئەبێت لەسەرکردایەتی پەکەکە دوورکەونەوە.
دوای چەند ڕۆژ شەڕکردن پرۆژەکەی ئەمریکا ھەمان پڕۆژەی پێشووی ڕێکەوتنەکەی نێوان ھەسەدە و ئەمریکا کە ئێستا جێبەجێ ئەبێت. بۆیە ئەوەی کە پێویستە دوای ئەم قۆناغە، کورد لە ڕۆژئاوا ھەنگاوی بۆ بنێت خۆڕێکخستنەوە و دەستکردن بە ئیدارەیەکی نوێ لەو ناوچانەی کە ئەوێتە ژێر دەستی. نمونەیەکی جوان پیشانی ناوچەکانی تر بدات بۆئەوەی لەئایندەدا ئەو ناوچە ئارامەی کە بە قوڵی ٢٠ مایل دروستدەکرێت مەبەستەکەشی لە نوسینەکانی پێشترمدا ڕوونمکردۆتەوە، بگەڕێتەوە ژێر دەستی و خۆی ئیدارەی بدات. چونکە وەک دەزانین دیمۆگرافیای ڕۆژئاوا وەک باشور و خۆرھەڵات نییە. عەرەب لە ھەندێک ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان نیشتەجێیە، وەک چۆن تائێستا ئەم پێکەوەییە پارێزراوە لەژێر چەتری ھەسەدە-دا، پێویستە گەشەسەندووتر بێت. ئینسان ئەگەر بیەوێت خانوویەک پێکەوە نێت، ئەتوانی سەرەتا لە ھۆدەیەکەوە دەست پێبکات.
لەھەمانکاتدا ئەوەی پێویستە ئەوەیە پەکەکە ئەبێت پیاچوونەوە بە سیاسەتی خۆیدا بکات. ناکرێت لەیەککاتدا خۆی وەک دۆستی ئەمریکا نیشان بدات لەناو منداڵدانی پەیەدەدا و لەباکگراوەنددا بەدیدو تێڕوانین و فەلسەفەی ڕوسیا بجوڵێتەوە و دڵی لەتەنیشت دڵی ئێرانەوە بێت. چونکە ھاوکێشەکە لەقازانجی خۆرئاوا کۆتایی نایەت.
سەرکردەکانی پەیەدە کە دڵی ھێزەکانی ھەسەدە-ن، خۆیان دڵنیان لەوەی زەحمەتە یاخیبوون لە ئەمریکا. ھەر بۆیە پێشتریش ڕازی بوون لەسەر پاشەکشە لەچەند کێلۆمەترێک، ئێستاش بە ڕێکەوتنەکە ڕازین، چونکە ڕوسیا باوکی ڕژێمەکەی ئەسەدە. ناکرێت باوک منداڵەکەی بکات بە قوربانی منداڵی کەسێکی تر، بۆیە لای ئەوان ھەر ئەمریکا بە گونجاوتر و باشتر ئەزانن.
من ئەزانم ڕەفتاری سەرۆک ترەمپ ئەگۆڕێت بەگۆڕینی فشاری سەرکردەی کۆمارییەکان نەک دیموکراتەکان. ئەوانەی شیکاری دۆخی ئەمریکا دەکەن کەمتر شارەزان لەوەی کە لەناو کۆمارییەکان تەنیا سەرکردە کە بتوانێت ڕای سەرۆک ترەمپ بگۆڕێت میتچ ماکنۆڵ سەرکردەی کۆمارییەکانە لە ئەنجومەنی نوێنەران. کاتێک ماکنۆڵ ناڕازیی بوو لە کەیسێک ئەوا ترەمپ پەشیمان دەبێتەوە، ھەر ئەویش بووە کە لیندسی گراھام-ی ڕاسپارد کە پەلە بکات لە پڕۆژە یاسایەک بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیاو کەیسەکەی جوڵاند تا لە ژێر چنگی دیموکراتەکانی دەربێنن یان ھەر ھیچ نەبێت پڕۆژەیەکی پێکەوە بێت. کەیسی کوردانی خۆرئاواش یەکێک لەو کەیسانە بوو.
ئەوەی ماوەتەوە ئەوەیە بۆ ھەموو ئەوانەی کە نامەم بۆ ئەنێرن لەسەر بابەتەکان. من سۆزدارییانە نانووسم و باسی کوردایەتی لەنوسیندا بە خوێنەرەکانم ناڵێمەوە. من شیکاری دوو شت دەکەم و ئەیگوازمەوە، یەکەم: ئەوەی لەمیدیا بە تایبەتی بینراو و چاپکراو بەرچاوم ئەکەوێت. دووەم: ئەو پەیوەندییانەی ھەمن لەگەڵ کۆمەلێک ڕۆژنامەنووس و مامۆستاو خەڵکە ئەمریکییە ئاساییانەی ڕۆژانە ئەیانبینم کە زۆرجار تەنیا دێڕێکیش بێت بۆ من گرنگە و گوێیان لێئەگرم و قسەکانیان بەھەند وەرەگرم. بەدەر لەمە نووسینێک کوردایەتی لێبچۆڕێت جێدێڵم بۆ ئەوانەی کە حەزیان لێیە بەو شێوە بنووسن.
به‌روار:  18/10/2019
214   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
"١٤٧ی دیکەش برینداربوون" هەنگاو: تا ئێستا ٢٦ خۆپێشاندەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان شەهیدبوون ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵ درێژه‌ ...
A- رووداو-هەولێر مێژوونووسی كورد د. كەمال مەزهەر، كە ئێستا نەخۆشە ‌و بۆ چارەسەر لە دەرەوەی وڵاتە، بە گوتەی مەلا بەختیار، باری دارایی زۆر خراپە و داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستا درێژه‌ ...
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئه‌مه‌ریكا داوای ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران له‌ وڵاتانی كه‌نداو ده‌كات هۆشیار بەنانی |6 كاتژمێر لەمەوپێش | 1307 Share share ئه‌مه‌ریكا دا درێژه‌ ...
سەرۆکی تورکی رەجەب تەیب ئەردوگان بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکانی لە گەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان لە رۆژی چوارشەممە سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ سەرۆک ترامپ و هەندێ لە ئەندامانی کۆنگریس کۆ درێژه‌ ...
شارپرێس: وێڕای پێشوازیكردنە گەرموگوڕەكەی كۆشكی سپی، كەچی گفتوگۆ دوور و درێژەكانی نێوان هەردوو سەرۆكی ئەمریكا و توركیا بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییە سەرەكییەكانیان، بەتایبەتیش مامەڵەی س درێژه‌ ...
سیناتۆر لێندسی گراهام لە میانەی کۆبونەوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی کۆشکی سپی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا ڕەخنەی توندی لە ئەردۆغان گرت لەسەر هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان. کەناڵی فۆکس درێژه‌ ...
هاوسەرەکەی مینا یەکێک بووە لەو ٥٠٠٠ هەزار کەسە سیاییەی ساڵی ١٩٨٨ بە فتوایی ڕێبەری ئەو کاتەی ئێران ئایەتۆڵا خومەینی لە سێدارەدراوە. مینا کە ژنێکی کوردی دانیشتووی سوید ئێستا خوازی درێژه‌ ...
چیرۆكی پشت وێنەكەی لینزی گرام‌و ئەردۆغان ئاشكرابوو لەكۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیاو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەكۆشكی سپی، پێنج سیناتۆری ئەمریكی بەش درێژه‌ ...
پیاوێکی تەمەن ٥٨ ساڵەی ئێرانی بەگومانی ئەوەی دەستی باڵای لە کوشتاری هەزاران زیندانیی سیاسیی ساڵی ١٩٨٨ لە ئێراندا هەبووە ٩ی ئەم مانگە پۆلیسی سویدیی دەستگیری کردووە. ئەو پیاوە تۆم درێژه‌ ...
هێزەکانی ئەمریکا ٢ بارەگای نوێیان لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی تربەسپییە دامەزراند. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کەلە ٢٠ بارهەڵگر و کەلوپەلی سەربا درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   89
کۆی سه‌ردان:   18455616