به‌ڤیدیۆ.. به‌ڵگه توركیا چه‌كی فوسفۆڕی به‌كارهێناوه
سوپای توركیا له هێرشه‌كانیاندا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان چه‌كی فسفۆری قه‌ده‌غه‌كراو به‌كارده‌هێناوه.
دوای شكسته‌كانی بۆ داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان، سوپای توركیا ده‌ستیكردووه به به‌كارهێنانی چه‌كی فسفۆری، كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له جیهانداو نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت.
ئاژانسی هاوار له‌زاری پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌سه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، توركیا دوای شكسته‌كانی له داگیركردنی شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ده‌ستیكردووه به بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی ناوچه‌كانی سرێ كانی و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هیدو برینداربوون، راشیگه‌یاندووه، به‌پێی پاشماوه‌و ئاسه‌واری برینی جه‌سته‌ی شه‌هیدو برینداره‌كان، توركیا له بۆردومانه‌كانیدا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی فۆسفۆڕی به‌كارهێناوه، كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوه له جیهاندا، نابێت له هیچ شه‌ڕو ململانێیه‌كدا به‌كاربهێنرێت.
PUKmedia ئاژانسی هاوار
تێبینی/ ڤیدیۆكه له پێگه‌ی ره‌سمی ئاژانسی هاواره‌وه وه‌رگیراوه
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
به‌روار: 18/10/2019
428 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|