ساڵح موسلیم: دوای وەرگرتنی زانیاری تەواو لەسەرڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئاگربەست لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەناڵی (ئەلحەدەس)ی عەرەبی، چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە-PYD) کرد.
لە سەرەتای چاوپێکەوتنەکەیدا ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوە کرد، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بەرگریان لە ناوچەکانیان کردووە، ئەوەش مافێکی ڕەوایە.
لەبارەی هەواڵی ڕێککەوتن و ئاگربەست کە بڵاوکرایەوە، موسلیم ڕایگەیاند "هێشتا زانیاریی تەواوەتیمان لەسەر بەندەکانی ڕێکەوتنەکە نییە، ئێمە ئیرادە، ئیدارە و هێزی سەربازی خۆمانمان هەیە، دوای وەرگرتنی زانیاری تەواوەتی لەسەر ڕێکەوتنەکەی ئەمریکا و تورکیا هەڵوێستی خۆمانمان دەبێت
فورات نیوز
بهروار: 18/10/2019
360 جار خوێندراوهتهوه
|