مەزڵوم کۆبانێ : ئاگربەست تەنها بۆ گرێسپی و سەرێکانی-یە
مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە، دەستنیشانی کردووە، ئەو ئاگربەستەی کە ئەمریکاو تورکیا لەسەری ڕێککەوتوون تەنها بۆ سەرێکانی و گرێسپی یە، وتیشی:"ئەم ئاگربەستە لە ئەنجامی بەرخۆدانی شەڕڤانان و هەڵوێستی گەل پێکهاتووە".

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە، لەمیانەی بەشداربوونی بە تەلەفۆن بۆ کەناڵی ڕۆناهی تیڤی، وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە ئاگربەست دایەوە.

عەبدی وتی:"ئاگربەست بۆ گرێسپی و سەرێکانیە، ئێمەش ئەو ئاگربەستە قبوڵ دەکەین".

مەزڵوم عەبدی ڕوونیشیکردەوە، نابێت دیمۆگرافیای هەرێمەکە بگۆڕدرێت و دەبێت خەڵک بگەڕێنەوە واری خۆیان.

فەرماندەی قەسەدە ئەوەشی وت:" ئاگربەست لەئەنجامی بەرخۆدانێکی گەورەی شەڕڤانان لە سەنگەرەکانی شەڕ پێکهاتووە، لەمەودوا دەبێت تێکۆشانی سیاسی بەهێزتر بکرێت".

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەمیش دەستنیشانی کرد، ئاگربەست لەئەنجامی هەڵوێستی نەتەوەیی گەلی کوردو بەرخۆدانی شەڕڤانان پێکهات، وتیشی:" هێشتا ناوەڕۆکی ئاگربەستەکە بەتەواوی نازانرێت، خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکورو ڕۆژهەلاتی سوریا ئەم پرسە تاوتوێ دەکات و پاشان هەڵوێستی خۆی دەخاتە ڕوو".

خەلیل باسی لەوەشکرد، نابێت گەل پشوو بە بەرخۆدانی بدات، چونکە هێشتا مەترسی گەورە لەسەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و " پێویستە بەرخۆدان بەهێزتر بکرێت".

ڕۆژنیوز

به‌روار:  18/10/2019
300   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   874
کۆی سه‌ردان:   29226844