ترەمپ بۆ ئەردۆغان; خۆت کەر مەکە ، دەنا ئابووری ووڵاتەکەت وێران دەبێ
رووداو - هەولێر 
 

دەقی نامەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ئاشکرا دەبێت کە داوای رێککەوتنی لێدەکات. 
 
ترەمپ لە نامەکەیدا داوای رێککەوتن لە ئەردۆغان دەکات و دەڵێت "با رێککەوتنێکی باش بکەین، تۆ ناتەوێت کوشتاری هەزاران خەڵک لە ئەستۆبگریت و منیش نامەوێت تێکشکاندنی ئابووری تورکیا لە ئەستۆبگرم - خۆشت دەزانیت دەتوانم و پێشتریش نموونەیەکی بچوکی لەو شێوەم پێپیشانداویت کاتی [سەپاندنی سزا] بە هۆی کەیسی قەشە برۆنسن".
 
لە بەشێکی دیکەی نامەکەیدا، ترەمپ ئاماژە بە ویستی مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ دانوستاندن و رێککەوتن دەکات، ترەمپ نووسیویەتی " ژەنەڕاڵ مەزڵووم [کۆبانێ] ئامادەیە گفتوگۆت لەگەڵ بکات و ئامادەشە سازشگەلێک بکات کە هەرگیز لە رابردوودا ئامادە نەبوو بیکات. من نامەیەکی پارێزراوی [نهێنی] ئەوم لێرەدا هاوپێچ کردووە کە هەر ئێستا بە دەستم گەیشت".
 
دەقی نامەکەی ترەمپ بۆ ئەردۆغان 
 
بۆ بەڕێز رەجەب تەییب ئەردۆگان
سەرۆککۆماری تورکیا
ئەنقەرە
 
بەڕێز سەرۆک
 
با رێککەوتنێکی باش بکەین، تۆ ناتەوێت کوشتاری هەزاران خەڵک لە ئەستۆبگریت و منیش نامەوێت تێکشکاندنی ئابووری تورکیا لە ئەستۆبگرم - خۆشت دەزانیت دەتوانم و پێشتریش نموونەیەکی بچوکی لەو شێوەم پێپیشانداویت کاتی [سەپاندنی سزا] بە هۆی کەیسی قەشە برۆنسن.
 
من سەرسەختانە کارمکردوە بۆ ئەوەی هەندێک لە کێشەکانت چارەسەر بکەم، کارێک مەکە دنیا شەرمەزار بکەیت، تۆ دەتوانیت رێککەوتنێکی گەورە بکەیت. ژەنەڕاڵ مەزڵووم [کۆبانێ] ئامادەیە گفتوگۆت لەگەڵ بکات و ئامادەشە سازشگەلێک بکات کە هەرگیز لە رابردوودا ئامادە نەبوو بیکات. من نامەیەکی پارێزراوی [نهێنی] ئەوم لێرەدا هاوپێچ کردووە کە هەر ئێستا بە دەستم گەیشت.
 
مێژوو بە باشی ناوت دەهێنێت گەر بێتو ئەم رێککەتنە بە شێوازێکی دروست و مرۆییانە ئەنجامبدەیت، بەڵام مێژوو وەکو شەیتانیش باست لێوە دەکات گەر شتی باش روو نەدەن. پیاوێکی رەق مەبە و کەسێکی گەمژە مەبە! 
 
دواتر تەلەفۆنت بۆ دەکەم.
 
لەگەڵ رێزدا
دۆناڵد جەی ترەمپ 
9ـی تشرینی یەکەمی 2019


به‌روار:  17/10/2019
494   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   840
کۆی سه‌ردان:   29257999