تەرمی دوو پەنابەری کورد لە فەرەنسا دۆزرایەوە

فەرەنسا-لاتۆکەی١٥/١٠-٢٠١٨:
پۆلیسی فەرەنسا ڕایگەیاند" ئەمرۆ تەرمی دوو پەنابەری عێراقیان لە کەنار ئاوی دورگەی لاتوکەی لە خوارووی کاڵاس دۆزیوەتەوە یەکێکیان تەمەن ١٧ ساڵە ئەوی تریان تەمەن ٢٢ساڵ .."
هاژین محمد بەرپرسی ئۆفیسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلێمانیەوە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" ئەو دوو پەنابەرەی خنکاون کوردن وکەسوکاری یەکێکیان بە ناوی ئەحمەد حسین بە فیدراسیۆنیان ووتوە :ئەحمەد لە ١٠/١/٢٠١٩ وە سلێمانی جێهێشتوە وە ماوەی سی مانگە لە کاڵاس لە چاوەروانی ئەوە بووە بگاتە ولاتی بەریتانیاو لەدواین پەیوەندیدا کە سێ رۆژە دەکات وتویەتی... بەڵینیان پێداوم بمگەیەننە بەریتانیا .."
لە ئێستادا هەوڵەکانی فیدراسیۆن بەردەوامە لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە چارەنوسی تەرمەکانیان.
لەماوەی ٨مانگی ڕابردودا ١٤٧٣ پەنابەر بەڕێگای ئاوی ویستویانە لە کاڵاسەوە خۆیان بگەیەننە بەریتانیاو لەمانگی ٨ ئەمساڵیشدا تەرمی دوو پەنابەر دۆزراوەتەوە کە یەکێکیان ژنێکی ئیرانی بووە ئەوەی تریان پەنابەرێکی عێراقی

فیدراسیۆنی پەنابەران 
به‌روار:  16/10/2019
531   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   349
کۆی سه‌ردان:   29227885