نامەی شەڕڤانێك لە سەری كانێوە.
وەرگێرانی : مامۆستا کەژاڵ حەمە
لە دوای هەموو شەڕو پێكادانێكی دوورو درێژ لە گەڵ دوژمن ، وچانێكی كورت لە سەنگەرەكانی دواوە ئەدەین.
تینومانەو دەممان بەئاو تەڕ ئەكەین،لە پاشماوەی ئەو خواردنە جێماوانە ئەخۆین ،كە خاوەن ماڵەكان بە نیازی خۆ قوتاركردن بەرەو نادیار جێیانهێشتووە.
دواتر تیماری برینەكانمان ئەكەین،شەهیدو بریندارەكان ڕەوانەی دەرەوەی سەنگەرەكانمان ئەكەین.
ئەو كاتەكورتەی ئەمێنێتەوە ئەیقۆزینەوە بۆ چوونە ناو ئینتەرنێت.
هەیە هەواڵی سڵامەتی خۆی ئەگەیەنێتە دایكی و خێزانەكەی،جارێكی تر بە مناڵەكانی ئەڵێت خۆشم ئەوێن،هەیشمانە ئەچرپێنێت بە گوێی خۆشەویستەكەیداو ئەڵێت:
هێندەی عەشقی تۆ عاشقی نیشتیمانیشم،پەیمانی پێئەدات دوای سەركەوتن جارێكی دی بگەڕێتەوە بۆ لای.
بەڵام من ئەو كاتە ئەقۆزمەوە بۆ خوێندنەوەی نائومێدییەكانی كورد،
كاردانەوەكانی ئەم جیهانە سۆزانیە بەرامبەرمان،
خوێندنەوەی دوڕوویی و بەرژەوەندیە گۆڕاوەكانی
دوێنێ و ئەمڕۆ،
خوێندنەوەی تانەو تەشەری دۆست و دوژمن.
ئاییی چ دڵتەنگ و بێئومێد ئەبم.....
لەو لاشەوە گوێم لە تۆپبارانەو، لە ژێرڕەحمی دەنگی خومپارەكاندا دەنووسم.
(بە دەستكاریوە لە تێكستێكی عەرەبیەوە)
لە سەریكانی خۆڕاگرەوە.
نوسراوی سەر دیوارەكە:
یا كفنێكی سور
یا ژیانێكی ئازاد
بهروار: 16/10/2019
513 جار خوێندراوهتهوه
|