بۆچوونی بەختیار عەلی لەسەر دۆخی ڕٶژئاوا !!
خەندان-

نوسەرو رۆماننوسی گەورەی كورد، بەختیار عەلی، لە نامەیەكدا بۆ خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا دەڵێت،" ئەوە ترامپ نییە بە تەنیا کە مرۆڤی بۆ گرنگ نییە، بەڵکو تەواوی سیستمی گلۆباڵە کە لەسەر لەبیریکردنی ئینسان دروستبوە، راشیگەیاندوە، من خۆم پێم باشترە وەک مرۆڤ بمرم نەوەک دڕندە بژیم.

لە نامەكەیدا لەبارەی توركیاوە نوسیویەتی،"ئەم دەوڵەتە مێژوی خۆی لەسەر جەنگ بونیادناوە، لەسەر ئینکارکردنی شوناسەکانی تر، لەسەر دروستکردنی دۆخی جەنگ. ئەوەی لە بەردەم کورددا ماوەتەوە، بەکارهێنانی هەمو شێوە شەرعییەکانی بەرگریکردنە لە خۆ".

لە بەشێكی دیكەی نامەكەیدا رایگەیاندوە،"ئەم جەنگە هەوڵێکی دەوڵەتی تورکە بۆ دەرچون لە قەیرانی ناوەکی کۆمەڵگای دابەشبوی تورک. تورکیا لە ئێستادا لەبەردەم دابەشبونێکی قووڵدا دەژی، ئەو بەشەی تورکیا کە چاوی لە خۆرئاوایە، قووڵ لەو بەشەی جیابۆتەوە کە چاوی لەسەردەمی خەلیفەکان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە. تورکیا لە ناوەوە و دەرەوە تووشی کێشەی جدی بۆتەوە. ئەم دۆخە واپێویست دەکات، ئۆردوگان ترس لە کورد زیندووبکاتەوە، بۆئەوە پێویستی بە جەنگێکە تا ترازانی ناوخۆ رابگرێت و یەکێتییەکی فاشیستیانە لە نێوان پارچە لە یەک ترازاوەکانی کۆمەڵگای تورکیدا دروستبکاتەوە"

نوسیویشیەتی،"جوانی خەباتی ڕۆژئاڤاش لەوەدایە کە خەبات و بەرگرییەکە لە ترۆپکی مافی ئینسانەوە هاتوە بۆ بەرگری. بەرگی ڕۆژئاوا بەرگریی میللەتێکە کە قەدەرێتی جەنگ لەگەڵ هەمو شێوەکانی فاشیزمدا بکات، بێئەوەی ئینسانییەتی خۆی بدۆرێنێت".

دەقی نامەكە:


بەرگری لە ڕۆژئاوا

بەرگری لە ڕۆژئاوا بەرگرییەکی سیاسی یان ئینسانی ڕووت نییە. بەڵکو بەرگرییەکە کە دەموچاوی ڕاستەقینەی سیاسەت لە جیهانی ئەمڕۆدا نیشاندەدات، سیاسەتی تورک و کۆمەکی ترامپ و پۆتین بە ئۆردوگان سەرەتای کۆتاییە بۆ ئەو دەموچاوە هیومانیستییەی کە گلۆباڵیزمی سیاسی دەیویست بیداتە خۆی. دڕندەیی سوپای تورک بەشێکە لە دڕندەییەکی گەورەتر کە لە هەموو ناوچەکەدا بڵاوبۆتەوە، لەیەکدانی وەحشییەتی دەوڵەتی ناسیونالیستییە لەگەڵ دیوە بەربەرییەکەی کەپیتالیزم و گلۆبالیزمی نوێدا. لەم دۆخەدا دەوڵەتی ناسیونالیستی تورک بە هەموو هێزێکی دەیەوێت ئەوە بسەلمێنێت کە فۆرمی دەوڵەتی ناسیونالیستی زیندووە و بەهایەک نییە لەسەرو بەها سیاسییەکانی دەوڵەتی ناسیونالیستییەوە، سیستمی گلۆباڵیش دەیسەلمێنێت کە سیستمێکە تەنیا هاتوچوی ئازادی کاڵا و پارەی بۆ گرنگە. ئەوە ترامپ نییە بە تەنیا کە مرۆڤی بۆ گرنگ نییە، بەڵکو تەواوی سیستمی گلۆباڵە کە لەسەر لەبیریکردنی ئینسان دروستبووە. هەموو ئەو وەهمانەی کە لیبراڵە نوێکان لەسەر گلۆبالیزەیشن بڵاویاندەکردەوە، کە گوایە بەهای سیاسی و ئەخلاقی گلۆبال دروستدەکات و ئەخلاقێکی نوێ دەهێنێت، لێرەدا کۆتایی دێت. گلۆبالیزەیشن وەک هاوکارێکی دڕندەی دەوڵەتی ناسیونالیست دەردەکەوێت. ئەم جەنگە هەوڵێکی دەوڵەتی تورکە بۆ دەرچوون لە قەیرانی ناوەکی کۆمەڵگای دابەشبووی تورک. تورکیا لە ئێستادا لەبەردەم دابەشبوونێکی قووڵدا دەژی، ئەو بەشەی تورکیا کە چاوی لە خۆرئاوایە، قووڵ لەو بەشەی جیابۆتەوە کە چاوی لەسەردەمی خەلیفەکان و دامەزراندنی دەوڵەتێکی ئیسلامییە. تورکیا لە ناوەوە و دەرەوە تووشی کێشەی جدی بۆتەوە. ئەم دۆخە واپێویست دەکات، ئۆردوگان ترس لە کورد زیندووبکاتەوە، بۆئەوە پێویستی بە جەنگێکە تا ترازانی ناوخۆ رابگرێت و یەکێتییەکی فاشیستیانە لە نێوان پارچە لە یەک ترازاوەکانی کۆمەڵگای تورکیدا دروستبکاتەوە و خۆی وەک بەرگریکار لە تورکیا نیشانبدات. ئەم دەوڵەتە مێژووی خۆی لەسەر جەنگ بونیادناوە، لەسەر ئینکارکردنی شوناسەکانی تر، لەسەر دروستکردنی دۆخی جەنگ. ئەوەی لە بەردەم کورددا ماوەتەوە، بەکارهێنانی هەموو شێوە شەرعییەکانی بەرگریکردنە لە خۆ. ئەمڕۆ جگە لەوەی هەوڵبدەین دەموچاوی فاشیزمی دەوڵەتی تورک زیاتر دەربکەوێت، ڕێگایەکی ترمان نییە. ئەمڕۆ کێشەی ئێمە ئەو کێشەیەیە کە پارادۆکسەکانی ناو سیستمی جیهانی زەقتردەکاتەوە، ڕووی نائەخلاقی خۆرئاوا زیاتر ئاشکرادەکات. ئێمە جگە لە ئیرادەی خۆمان و هێزی بەرگری خۆمان، هێزێکی راستەقینەی ترمان نییە. جگە لەوەی کە چەکی ئیرادە و کولتوور و داهێنان بەکاربهێنین، جگە لەوەی بەرگری لە بەها ئینسانییەکان بکەین، هیچ ڕێگایەکی ترمان نییە. پێداگری لەسەر ئاشتی و لەسەر بەکارنەهێنانی چەک، پێداگری لەسەر مافی مرۆڤەکان و نەتەوەکان تاکە زمانە کەدەبێت قسەی پێبکەین. فاشیستەکان نابێت بمانکەن بە فاشیست. من خۆم پێم باشترە وەک مرۆڤ بمرم نەوەک دڕندە بژیم. جوانی خەباتی ڕۆژئاڤاش لەوەدایە کە خەبات و بەرگرییەکە لە ترۆپکی مافی ئینسانەوە هاتووە بۆ بەرگری. بەرگی ڕۆژئاوا بەرگریی میللەتێکە کە قەدەرێتی جەنگ لەگەڵ هەموو شێوەکانی فاشیزمدا بکات، بێئەوەی ئینسانییەتی خۆی بدۆرێنێت.

"بەختیار عەلی"
بەشێك لە نامەیەك بۆ «خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا».



به‌روار:  16/10/2019
305   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
شارپرێس: میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، لە شاری تالشی باكوری وڵاته‌كه‌ كچێك له‌لایه‌ن باوكییه‌وه‌ به‌ داس كوژرا. به‌پێی هه‌واڵی میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران، كچێك به‌ درێژه‌ ...
نیگەرانی ئەوانەی ئەندامانی خێزانەکەیان شێرپەنجەیان هەیە زیادیکردووە، دەربارەی ئەوەی بەهۆی کارەکەیانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بگوازنە ماڵەوە و کەسوکاریان تووش بکەن، کە سیستمی بەرگری لەشیان درێژه‌ ...
sbeiy.com (لەکتێبی زمانی دادگاکان )ـەوە .. دیدارى کاک نەوشیروان مستەفا 14-17 minuter دیداری بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا ساڵانێک بوو ماڵم لەسلێمانی بوو، بەڵام شەرەفی ئەوەم پێ درێژه‌ ...
دوو سەرخۆش لەنادیەک بەیەکەوە دانیشتوون و قسە دەکەن لەولاشەوە کابرایەک گوێی لێ گرتوون یەکەمیان بە دووەمیان دەڵێت ماڵتان لە کوێیە؟ دووەم :ماڵمان لەگەڕەکی هەوارە بەرزەیە. یەکەم:ئ درێژه‌ ...
رووه‌كی حه‌شیشه‌، چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ده‌كات لوقمان غه‌فوور به‌م دواییه‌ توێژه‌ره‌وانی زانكۆی لیسبریدج له‌ هه‌رێمی ئه‌لبرتا-ی كه‌نه‌دا ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كیان خستۆته‌ڕوو كه‌ درێژه‌ ...
منداڵ بووم کۆمەڵێک بزنمان هەبوو لە ئەندازە و باڵادا هەموویان وەک یەک بوون تەنها یەکێکیان نەبێت. ووتم: باپیرە بۆ ئەو بزنە لە هەموویان گەورەتر و باڵای بەرزترە؟ باپیرم ووتی: کو درێژه‌ ...
جاران وابوو سلێمانی ،وام ئەزانی كۆڵانێكــــــــــە وامئەزانێ ئائەم شارە،غونچەو گوڵی گوڵدانێكــــە وامئەزانی گشت ڕوناكی ئائەم شارە بۆ من مۆمـن وامئەزانی درەختەكان لەحەوشەكەی ماڵ درێژه‌ ...
به‌رازیل هێدی هێدی ئه‌مرێت لوقمان غه‌فوور تا دێت به‌ پێچه‌وانه‌ی پێشبینییه‌كانه‌وه‌، مردن له‌ به‌رازیل هه‌ڵه‌كشێت. چوار رۆژه‌ به‌رازیل په‌یتا په‌یتا، رۆژ نییه‌ هه‌زار كه‌سی نه‌ درێژه‌ ...
بەتۆمەتی دەستگەیشتن بە سیستمی ناوەندی بانگدان و پەخشکردنی گۆرانی "بێلاچاو" لە بڵندگۆی مزگەوتەکانی شاری ئیزمیر، پۆلیسی تورکیا ژنێکی دەستگیرکرد. رۆژی پێنجشەممە ٢١ی ئایار، بەهۆی پە درێژه‌ ...
کۆمەڵێک نهێنی لە پشتی ناشرینترین ئافرەتی جیهان ئەم ئافرەتە ڕەنگە زۆربەتان شتتان لەسەر خوێندبێتەوە یان فیلمەکەیتان بینیبێ ئەگەر نازانن کێیە ئەم مرۆڤە ... نـــاوی ( ماری ئان پی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   158
کۆی سه‌ردان:   19561412