کوردی سوید هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکەنەوە
لە چەندین لاوە کۆکردنەوەی کۆمەک بەشێوازی جیا جیا بۆ ڕۆژئاوا یان باکووری سوریا لە سویددا بەڕێوەدەچێت. بەڵام گەیاندنی کەرستە بە ڕۆژائاو لە ئەمڕۆدا زۆر زەحمەتە.
بە وتەی ئاندێرش ئێنسروێم نێسوو، بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفەریقای خاچی سوور، لە ئێستادا شتە بنەڕەتییەکانی ژیان وەک ئاو و خواردن زۆر پێویستن، بەڵام زەحمەتە بەوێی بگەیەنین و وتی،
لەم دۆخەی ئێستادا شتوومەک هەمووی پێویستە، بۆ نمونە دۆشەک، بەتانی و ئاوی دەبە، بەتایبەت لە ڕووی ئەوەی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بۆ ٨٠٠ هەزار کەس کە نزیکی حەسەکەیە لەلایەن تورکیا بۆمباران کراوە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 16/10/2019
521 جار خوێندراوهتهوه
|