ترەمپ سزای دژ بە تورکیا ڕاگەیاند
خەندان-

دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، بەمنزیكانە سزای گەورەی توركیا دەدەین بە جۆرێك بەبەهای 100 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا رادەگرین.

لە بەیاننامەیەكدا كە نوسینگەی دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، تیایدا هاتوە، بەشێوەیەكی دەستوبرد سزای گەورەی توركیا دەدەین بە جۆرێك بەبەهای 100 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا رادەگرین.

ترەمپ راشیگەیاندوە،"بەشێكی دیكەی سزاكان سەپاندنی زیادكردنی باجی گومرگی هاوردەكردنی ئاسنە بۆ توركیا بە رێژەی 50٪ و بەم زوانەش بڕیار دەردەكەم بۆ سەپاندنی سزا بەسەر هەمو بەرپرسەكانی ئێستاو پێشوی حكومەتی توركیا و هەر كەسێكی دیكەش كە بەشداربوبێت لە ناسەقامگیری باكوری سوریا(رۆژئاڤای كوردستان).

هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، "فەرمانەكەی ترەمپ، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەستواڵا دەكات لە سەپاندنی سزای دیكەی بەهێز بەسەر ئەو كەسانەدا كە دەستیانهەبوە لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ، پشتگوێخستنی ئاگربەست، رێگریكردن لەو ئاوارانەی كە دەیانەویست بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان و بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتەكانیان، یاخود هەڕەشە دروستكردن لەسەر ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی سوریا".

ئەوەشخراوەتەرو، "فەرمانەكە كۆمەڵێك دەرئەنجامی بەرفراوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت، وەكو سزای ئابوری، بلۆككردنی سەروەت و سامان، قەدەغەكردنی هاتنە ناوەوە بۆ ناو ئەمریكا".

بەیاننامەكەی نوسینگەی ترەمپ ئەوەشی ئاشكراكردوە كە لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربونیەوە، ئیدارەی ترەمپ لێبڕاوانە كاری كردوە بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و هاوڵاتیانی، ئەمریكا و هاوپەیمانان، ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خەلافەتی داعشی دڕندەیان لە 100٪ پاكردۆتەوە، توركیا نەدەبو، ئەو دەستكەوتانە بخاتە ژێر مەترسییەوە، دەبێت توركیا پاراستنی گیانی مەدەنیەكانی لا كاری پێشینە بێت، بەتایبەتی كەمە نەتەوەییە ئاینی و مەزهەبیەكانی باكوری سوریا، بە ئامانجگرتنی كوێرانەی مەدەنیەكان و خاپوركردنی ژێر خانی مەدەنی سوریا و بە ئامانجگرتنی كەمە نەتەوەییە ئاینیەكان جێگەی قبوڵكردن نییە، لەگەڵ هەمو ئەمانەشدا گەڕانەوەی پەنابەران بۆ سەر زێدی خۆیان پێویستە بەڕێگایەكی سروشتی و سەلامەت و شكۆمەندانە بێت.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەكە، لەشكركێشییەكانی توركیا، ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دەخاتە ژێر مەترسیەوە، لەگەڵ سەرۆك ئەردۆغان زۆر رون و راشكاو بوم كە: جموجۆڵەكانی توركیا دەبنە رێخۆشكەر بۆ دروستكردنی قەیرانی مرۆیی و رێخۆشكردن بۆ ئەگەری رودانی تاوانی جەنگ، پێویستە دڵنیایی بدەن لە سەلامەتی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەهەمو كەمە نەتەوەییە ئاینی و مەزهەبیەكانەوە، ئێستا یاخود لە داهاتودا بەرپرسە لە دەستبەسەركردنی تێرۆریستانی داعش لە ناوچەكەدا، بەداخەوە توركیا وادەرناكەوێت كە ئاگاداری ئەو كاریگەرییە مرۆییە بێت كە بەهۆی لەشكركێشیەكەوە سەرهەڵدەدات.

لەبەیاننامەكەدا ترەم وتویەتی،"وەكو پێشتر وتومە، من ئەو سەربازانەی كە ماونەتەوە لە باكوری سوریا فەرمانمكرد پاشەكشەبكەن، لەبەر ئەوەی كە ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، بەشێوەیەكی بەرجەستەیی خەلافەتی داعشی تێكشكاندوە، ئەو بەشەی سوپای ئەمریكا كە دێتە دەرەوە لەسوریا، جێگیر دەبێتەوە و دەمێنتەوە لە ناوچەكەدا بۆ چاودێریكردنی بارودۆخەكە و رێگریكردن لە دوبارە نەبونەوەی كارەساتی 2014 كە ئەو كاتە هەڕەشەی داعش فەرامۆش كراو بەناو سوریا و عێراقدا بڵاوبوەوە".

ترەمپ راشیگەیاندوە،"شوێن پێیەكی بچوكی هێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەی تەلیف لە باشوری سوریا دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە راوەدونانی پاشماوەكانی داعش".

وتوشیەتی،"ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا زۆر بە توندی سزای ئابوری بەكاردەهێنێت بۆ بەئامانجگرتنی ئەوانەی كە رێخۆشكەرو یارمەتیدەرن و یارمەتی دارایی ئەوانە دەدەن كە دەیانەوێت چالاكییەكی ناپەسەند لە سوریا ئەنجامدەدەن، من بەهەمو توانامەوە ئامادەم كە بەشێوەیەكی دەستوبرد ئابوری توركیا تێكبشكێنم ئەگەر بێت و سەركردەكانی توركیا بەردەوام بن لەم رێگا مەترسیدارو تێكدەرە
به‌روار:  15/10/2019
320   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   698
کۆی سه‌ردان:   29256967