خەڵکی پۆلەندا بە ئاڵای کوردستانەوە دژی هێرشی تورک هاتنە سەر شەقام.. ڤیدیۆ
خەندان-
لە وارشۆی پایتەختی پۆلەندا هەزاران کەس بۆ نارەزایی دەربرین دژی لەشکرکێشیەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤا رژانە سەر شەقامەکان.
یەکێک لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە خەندان-ی راگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار کەس بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بون و ژمارەیەکی زۆریشیان خەڵکی پۆلەندی بون.
هاوکات ئاماژەشی بەوەدا، خۆپیشاندەران بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دروشمی دژی ئەردۆغان و ترەمپ نارەزایان دەربڕی، وتیشی" خۆپیشاندەران بە یەک دەنگ هاواریان دەکرد(بگەنە فریای کوردستان، تێرۆرستە ئەردۆغان)".
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
بهروار: 12/10/2019
501 جار خوێندراوهتهوه
|