شه‌ش وڵاتی ئه‌وروپا بۆ توركیا: ئۆپه‌راسیۆنه سهربازییهكهت بوه‌ستێنه
شارپرێس:
شه‌ش وڵاتی ئه‌وروپا داوایان له‌توركیا كرد، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌سوریا بوه‌ستێنێت.
هه‌ریه‌كه له بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، پۆڵەندا و ئیستۆنیا كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشن، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان به هاوبەشی بڵاوکردەوە و داوایان له‌توركیا كرد، ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌سوریا بوه‌ستێنێت.
ئه‌و وڵاتانه نیگه‌رانی خۆیان نیشانداوه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سوریا ده‌گوزه‌رێت و پێیان وایه، ئه‌و ڕه‌وشه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سوریا ناكات، هاوكات شه‌پۆلێك له‌ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
بهروار: 11/10/2019
370 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|