ساڵح موسلیم داوای هاوکاری لە کوردی چوار پارچەی کوردستان دەکات
بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى تەڤدەم ڕایگەیاند، داوا لە تەواوی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن هەرچیان لە دەستدێ بۆ هاوکاریکردنی ڕۆژئاوا بیکەن.



ساڵح موسلیم، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى تەڤدەم لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کورد لە ڕۆژئاوا لە بەریگریکردنێکی سەختدا لە مافەکانی و پێویستی بەهاوکاری هەموو کودێکی بە ویژدانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە تەنها دەمانەوێت بژین و ئەوە مافی خۆمانە، بەڵام لێناگەڕێن و هەوڵی داگیرکردنی خاکەکەمان دەدرێت".

ماوەی دوو ڕۆژە سوپای تورکیا و گرووپەچەکدارەکانی نزیک خۆی هێرشێکی بەرفراوانیان کردووەتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و تا ئێستا زیاتر لە ١٥ هاوڵاتی سڤیل و شەڕڤانی هەسەدە شەهیدبوون.

سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  11/10/2019
349   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   664
کۆی سه‌ردان:   29230500