كوردی ئەوروپا پشتگیری لەرۆژئاوا دەكەن
بۆ مەحكومكردنی سیاسەتەكانی توركیا و هەڕەشەكانی بۆسەر باكوری سوریا "رۆژئاوا" كوردستانیانی ئەوروپا لەچەندین وڵاتی ئەوروپا رژانە سەر شەقامەكان و لەمەیدان و سەنتەرەكاندا چەندین چالاكیان نواند و زۆرێك لەڕۆژنامە و میدایاكانی ئەروپاش ئەو چالاكیانەیان بڵاوكردەوە.

شارەكانی ئەڵمانیا:

*نۆرنبیرگ

ئێوارەی دوێنێ 8ی تشرینی یەكەمی2019 لەبەردەم لۆرەنس كیرشەی نۆرنبێرگدا كوردستانیان بەهەڵكردنی ئاڵای یەپەگەو قەسەدەو چەندین دروشمی ڕسواكردنی سیاسەتەكانی ئەردۆگان ،بەبەشداری چەپەكانی ئەڵمانیاو پلاتفۆرمی دیموكراتخوازەكان و نوێنەری لایەنە سیاسیە كوردستانیەكان و كۆمەڵەو ڕێكخراوە كلتوریەكان بەزمانەكانی ئەڵمانی و كوردی  پەیامی نارەزاییەكانیان گەیاندو سیاسەتەكانی توركیاو بێدەنگی و بەرامبەر بە ڕەشەكوژی خەڵكی سڤیلی كورد  سیاسەتی ئەمریكاو ئەوروپا بە سیاسەتی دوفاقی و بەرژەوەندیەكان لەسەر حسابی گەلێك وەسفكرا كە لە هاوپەیمانی دژی داعشدا لەریزی پێشەوەی تێكشانی داعش دا بووەو زیاتر لە ١١ هەزار شەهیدیان بەخشیوە.. داوا لەئەلمانیاو ئەوروپاو ئەمریكا كرا ئیتر دەستبەرداری سایسەتی بەرژەوەندی ببن لەسەر حسابی میللەتان و دۆستەكانی خۆیان لەبیر نەكەن و ڕێگری لەهێرشی توركیا بكەن كە دەبێتە كارەسات نەك هەر بۆ دۆستی هاوپەیمانان بگرە بۆ هەموو دنیا دەبێتە هۆی نائارامی و زیندوكردنەوەی دەوڵەتی تیرۆرستی داعش..

 

*مونستەر:

ئێوارەی دوێنێ لەشاری مونستەری ئەڵمانیا هاوكات لەگەڵ ئەوروپاو شارەكانی تری ئەڵمانیادا كوردستانیان كۆبونەوەو هەڕەشەكانی توركیایان بۆسەر باكوری سوریا"رۆژئاوا" مەحكومكرد.. كوردستانیان لەو چالاكیانەدا ئاڵای یەكینەكانی پاراستنی گەڵ "یەپەگ"یان بەرز كردبوە.

 

*مانهایم:

بەهەمان شێوە لەشاری مانهایم لەگەڵ بەرزكردنەوەی چەندین دروشمی ڕسواكردنی سیاسەتەكانی توركیاو هەڕەشەكانی بۆسەر رۆژئاوا و بەزمانی ئەڵمانی كوردستانیان چالاكیان نواندو پەیامی خۆیان گەیاندە شەقامی ئەڵمانی و سەرنجی حكومەتی ئەڵمانیایان بۆسەر ئەو مەترسیانەی لەسەر كورد هەیە ڕاكێشاو پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوا دوپتكردەوە.

 

*شاری دویسبۆرگ:

بەدروشمی لەسەر دەوڵەتی توركیایە لە رۆژئاوا بكشێتەوە  كوردستانیان لەشاری دیسبۆرگ  بەزمانەكانی توركی و ئەڵمانی سیاسەتەكانی توركیایان لەمەڕ رۆژئاوا رسواكردو  ئەو پلانەیان رسواكرد كە بەرنامەیان بۆ داناوە.. چالاكوانان ئیدانەی هەڵوێستی نێودەوڵەتی و شەرمنانەی هەندێك لەوڵاتانی ئەوروپایانكرد و ئەوانیان بە هۆكاری زەمینەی هێرشیكی لەوجۆرەی توركیا بۆسەر دۆستەكانی هاوپەیمانی خۆشكردوە.بەرپرسیارێتیشیان خستۆتەسەر ئەمریكاو هاوپەیمانەكان لەوەی هەرچی ڕوبدات  بەتایبەتی لەتاوانی پاكتاوی نەژادی لەسەر كورد..داواشیانكرد توركیا لە رۆژئاوا بچێتە دەرەوە و ئەمریكاو هاوپەیمانان پاشەكشە لەو بڕیارە بكەن.

 

*شاری كۆڵن:

لەشاری كۆلنیش كوردستانیان هەرەشەكانی توركیایان ڕسواكردو مەحكومكردو بەهاوكاری چەندین هونەرمەندو ڕێكخراوی ئەڵمانی چالاكیەكانیان بەرێوەبرد و چلاكوانان هاوكاری و پشتگیری نێودەوڵەتیان  هاوشێوەی ساڵی 2015 بۆ تێكشكاندنی داعش لە كۆبانی بەگرنگ و پێویست زانی.

 

*شاری ئیسن

 شاری ئێسن بەهەمان شێوەی چالاكی كوردستانیانی بۆ ڕسواكردنی هەڕەشەكانی ئەردۆگان لەخۆگرت و ڕەخنە لە سیاسەتی دوو ڕوویی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا گیرا.

 

شاری زاربروكن:

لەشاری زاربروكن و لەبەردەم پێشانگای ئەوروپی كوردستانیان چەندین چالاكیان نواندو دوای خوێندنەوەی چەند وتارێك بەزمانی ئەڵمانی بەشێوەی خۆپشاندان چونە بەردەم پارێزگای شارەكەو پەیامی خەڵكی كوردستانیان گەیاندە حكومەتی ئەڵمانی و داویانكرد لەبەردەم هەڕەشەكانی توركیادا بێدەنگ نەبن و پشت نەكەنە دۆستەكانیان لەجەنگی دژە تیرۆردا. 

 

شاری هامبۆرگ:

لە هامبۆرگ لەبەردەم "روت فلورا"ی ناوەندی گروپە چەپە بێلایەنەكانی ئەو شارەدا كوردستانیان و دۆستانی ئەڵمان كۆبونەوە لەو گرد بونەوەیەدا جێگری سەرۆكی پارتی چەپەكان لەهامبۆرگ"كانسو ئەزدەمیر" ڕایگەیاند.. گەلی كورد لەپێناوی ئازادی دا خەبات دەكات، خاكی كەسی داگیر نەكردوە بەڵام ئەڵمانیاو ئەوروپا  لەبەردەم هەڕەشەكانی داگیركاریدا بۆسەر خاكەكەیان بێدەنگن.

 

*هانۆڤەر

هەمانكات كوردستانیان و دۆستانی ئەڵمان ڕێپێوانێكیان بۆ پشتگیری لە رۆژئاوا بەرێوەبردو جەختیان لەخەبات و بەردەوامی و خۆڕاگری لەبەردەم هەڕەشەكانی توركیادا كردەوە.

 

*شاری بریمەن:

كوردستانیان بەهاوكاری نوێنەرانی دامەزراوە دیموكراتخوازەكانی ئەڵمانیا و حزبە سیاسیەكان پشتیوانی خۆیان بۆ رۆژئاوا دوپاتكردەوە لەو چالاكیانەدا پەرلەمانتاری چەپەكانی ئەڵمانیا"كیندی تونسیل" و "سیتین جیرۆ"ی پسپۆرو ئەكادیمی وتاریان پێشكەش كردو  لەوتەكانیاندا ئاماژەیان بەوەدا "توركیا دەیەوێت هەموو دەستكەوتەكانی كورد لەڕێگەی هێرش و داگیركاری باكوری سوریا لەناو ببات هەربۆیە كوردەكان بڕیاری ڕوبەڕوبونەوەو خۆڕاگریان بەرامبەر بەو فاشیەتە داوە.

 

وڵاتی سوید

لەوڵاتی سوید بەهەمان شێوە چەندین چالاكی بەرێوەبراو پشتیوانی بۆ رۆژئاوا كرایە دروشمی پشتگیری ولەولاتی فەرەنساش لەشارەكانی پاریس و مارسیلیا و رێنێس چالاكی جۆراو جۆر پێشكەشكراو لە سویسراش لەشارەكانی "بیەل و باستیل وبێرن لەدژی هەوڵدانی داگیركەریی تورك ڕژانە سەر شەقامەكان. داوایانكرد كورد لە داگیركاریی ڕۆژئاوا بپارێزن"، لەولاتی داهناخ ی هۆڵەندەش لەدژی سیاسەتەكانی داگیركاری توركیا بۆسەر رۆژئاوا لەشارەكانی  كوردستانیان ناڕەزاییان دەربری.

بڕیاریشە ئەمڕۆ 9ی تشرینی یەكەم لەبەردەم پەرلەمانی ئەوروپا بۆ پشتگیری لەرۆژئاوا كوردستانیان خۆپیشاندانێكی گەورە بۆ پشتگیری لەڕۆژئاواو رسواكردنی هەلوێستی پشتكردنە كوردی هاوپەیمانی دژی داعش بەڕێوەدەبەن.

PUKmedia شیهاب عوسمان-ئەڵمانیا

 
به‌روار:  09/10/2019
87   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
پیاوێکی تەمەن ٥٨ ساڵەی ئێرانی بەگومانی ئەوەی دەستی باڵای لە کوشتاری هەزاران زیندانیی سیاسیی ساڵی ١٩٨٨ لە ئێراندا هەبووە ٩ی ئەم مانگە پۆلیسی سویدیی دەستگیری کردووە. ئەو پیاوە تۆم درێژه‌ ...
هێزەکانی ئەمریکا ٢ بارەگای نوێیان لە شاری قامیشلۆ لە ناوچەی تربەسپییە دامەزراند. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئەمڕۆ کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا کەلە ٢٠ بارهەڵگر و کەلوپەلی سەربا درێژه‌ ...
ئا: ئاوێنە هەڵمەتی بایکۆتکردنی کاڵاو بەروبومی تورکی بەئەندازەیەک کاریگەری ئابوری لەسەر کۆمپانیا تورکییەکان هەبوە، کە باڵوێزی تورکیا لەبەغدا دەگاتە کوردستان‌و داوا لەدەسەڵاتد درێژه‌ ...
خەندان- ئەمڕۆ دوای حەوت كاتژمێر، دەوریەی هاوبەشی نێوان سوپای توركیا و روسیا لە گوندەكانی دەوروبەری كۆبانێ كۆتایی هات. هاوشێوەی دەوریەكانی دیكە، ئەمڕۆش دانیشتوانی ئەو ناوچانەی درێژه‌ ...
لەمڕۆوە پۆلیسی سنووری دانمارک، کۆنترۆڵی ئەو گەشتیارانە دەست پێدەکات کە لە سویدە سەردانی دانمارک دەکەن. ئەگەر بە نیازی سەفەری کۆتایی هەفتەی بۆ کۆپنهاگن، یانیش دەتهەوێ بە سەردانێک درێژه‌ ...
ئۆبرایان بۆ تورکیا: جینۆساید کردن لە سەدەى (21) جێگاى نابێتەوە (سبەى): بەرپرسێکى ئەمەریکى هەڕەشەى سەپاندنى سزاى ئابوریى بەسەر تورکیادا دەکات وەک کاردانەوەیەک بۆ دەستدرێژییەکانى درێژه‌ ...
ئێوارەی ئەمڕۆ، ٣ تەقینەوە لە ٣ شوێنی جیاوازی شاری قامیشلۆ ڕوویداو ٦ هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و ٢١کەسی دیکەش برینداربوون. بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی قامی درێژه‌ ...
شارپرێس: فڕۆکەیەکی تایبەتی رێکخراوی سەمیرتان پێرس لە ئەمریکاوە ژمارەیەک هاوکاری و کۆمەکی گەیاندە هەولێر و بڕیارە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بەسەر ئەو پەنابەرانە دابەش بکرێت درێژه‌ ...
لە چوارچێوەی داگیرکەرییەکانیدا دەوڵەتی تورک دەستی بە سیاسەتی 'بە تورککردنی' ناوچەکانی سەرێکانی و گرێ سپی کردووە کە لە ئێستا دا هەردوو ناوچەکەی داگیر کردووە. بە پێی زانیارییەکان، بە درێژه‌ ...
چەند کچێکی کوردی دانیشتووی شارە جیاجیاکانی سوید بە مەبەستی کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ منداڵانی بەرکەوتەی جەنگ لە ڕۆژئاوا کوردستان چالاکییەکی وەرزشی ئەنجام دەدەن. ئەو چالاکییەوەرزشییە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   225
کۆی سه‌ردان:   18441505