ڤیدیۆ.. شەش هەمەری ئەمریکی بەرەو کۆبانێ بەڕێکەوتن
اژانسی نۆرس پرێس-ی سوریی ڕایگەیاند، شەش هەمەری ئەمریکی بەرەو کۆبانێ بەڕێککەوتن بۆ پاراستنی ئەو شارە لە هەر هێرشێکی سەربازیی.
لەو تۆمارە ڤیدیۆییەدا کە ئاژانسی ناوبراو بڵاوی کردووەتەوە، چەند هەمەرێکی سەربازیی ئەمریکی دەردەکەون کە بەڕێککەوتون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای بڕیارەکە وتبوی کە ئەوان پشتی کوردەکان بەر نادەن. ڕوسیاش ئاماژەی بەوە کردبوو کە گومانیان هەیە لە جێبەجێکردنی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا،
لەبەرانبەردا هێزەکانی سوریای دیموکرات وتبویان کە تا دوا سات بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازى بۆ سەر ناوچەکەیان.
سەیری ڤیدیۆیەکە بکە
ئێن ئاڕتی
بهروار: 09/10/2019
517 جار خوێندراوهتهوه
|