تڕەمپ: لە سوریا دەستبەرداری كورد نابین

(دۆناڵد تڕەمپ)، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی واشنتۆن بڕیاری بەجێهێشتنی سوریای داوە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك كورد بەجێناهێڵن.

لە نوێترین تویتیدا (دۆناڵد تڕەمپ) دەڵێت، دەكرێت لە سوریا لە حاڵەتی كشانەوەدابن، بەڵام هەرگیز كوردیان جێنەهێشتووە، ڕاشیگەیاندووە، كورد جەنگاورەی نایابن، لە ڕووی ئابوری و سەربازیشەوە بەردەوام هاوكاریان دەبن.

(دۆناڵد تڕەمپ) باسی لەوەشكردووە، توركیا ئەندامێكی گرنگە ناتۆیە، هاوبەشێكی گرنگی بازرگانی ئەمریكاشە، بەڵام هەر شەڕێكی ناپێویست لەلایەن توركیاوە ئابوورییەكەی وێران دەكات و دراوە لاوازەكەی بەهای زیاتر لە دەستدەدات.

هەر لەو تویتەدا، تڕەمپ ئاشكرایكردووە، لە مانگی داهاتوودا لە كۆشكی سپی چاوی بە (ڕەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆكی توركیا دەكەوێت.

کوردسات
به‌روار:  09/10/2019
315   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   715
کۆی سه‌ردان:   29262386