ترەمپ دەڵێ: کورد بۆ پارە و چەک شەڕی کردووە


دەقی توویتەکانی ترەمپ لەبارەی رۆژئاوای کوردستان:

ئەمریکا دەبوایە بۆ ماوەی 30 رۆژ لە سووریا بمابایەتەوە، ئەمەش چەندین ساڵ بەر لە ئێستا، بەڵام ئێمە ماینەوە و چووینە نێو شەڕێکی قوڵ بەبێ هەبوونی هیچ ئامانجێک لەو شەڕەدا. کاتێک من گەیشتمە واشنتن، داعش بەڵای ناوچەکە بوو، بەڵام ئێمە بە خێرایی %100 داعشمان تێکشکاند....

بەهەزاران چەکداری داعشمان دەستگیرکرد، کە زۆربەیان خەڵکی ئەوروپان، بەڵام وڵاتانی ئەوروپا نایانەوێت ئەوان ببەنەوە، ئەوان دەڵێن، ئەمریکا تۆ لای خۆت بیانهێڵەوە. منیش گوتومە نەخێر، ئێمە چاکەیەکی گەورەمان لەگەڵ ئێوەداکرد و ئێستاش دەتانەوێت ئەوان لە زیندانەکانی ئەمریکا بهێڵینەوە، ئەمەش بەخەرجییەکی یەکجار زۆر. ئەوان دەبێت لەلایەن ئێوە دادگاییبکرێن...

بەڵام ئەوان جارێکی دیکە گوتیان نەخێر، بیربکەنەوە، وەک هەمیشە، ئەمریکا دەدۆشرێت، لە ناتۆ و لە بازرگانی و لە هەمووشتێکدا. کورد شەڕی لەگەڵ ئێمە کرد، بەڵام ئێمە پارەیەکی زۆرماندا و پێویستییەکانمان دابینکردن. ئەوان بۆ چەندین دەیە شەڕی تورکیا دەکەن. من ئەم شەڕەم بۆ ماوەی سێ ساڵ راگرت...

ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئێمە لەم کۆمەڵە شەڕە گاڵتەجاڕ و بێکۆتاییانە بهێنەدەرەوە، کە زۆربەیان خێڵەکین، ئێمە سەربازەکانمان دەگەڕێنینەوە وڵاتەکەمان. ئێمە ئەو کاتە شەڕ دەکەین کە لە قازانجی خۆمان بوو، هەروەها تەنیا بۆ بردنەوە شەڕ دەکەین. تورکیا، ئەوروپا، سووریا، ئێران، عێراق، رووسیا و کورد دەبێت...

ئێستا درک بەو دۆخەبکەن و بزانن کە دەیانەوێت چی لەگەڵ چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش بکەن لە ناوچەکانیان. ئەوان هەموویان رقیان لە داعشە، داعش بۆ چەندین ساڵە دوژمنی ئەوانە. ئێمەحەوت هەزار میل لەوان دوورین، ئەگەر داعش جارێکی دیکە نزیکی ئێمە ببێتەوە، تێکیدەشکێنینەوە.
ڕوودو
به‌روار:  07/10/2019
342   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   365
کۆی سه‌ردان:   29254274