وەزیرە کوردەکەی بەلژیکا ڕەگەزنامەی تورکی ڕەتکردۆتەوە
ناساندنێکی کورتی وەزیرە کوردەکەی دادی بێلژیک:
بە پێێ هەواڵەکان زوحەیل دەمیر وەک وەزیری دادی وڵاتی بێلژیک دیاری کراوە.
ناوبراو لە دایکبووی ١٩٨٠ لە شاری گێنکی بێلژیکایە لە دایک و باوکێکی خەڵکی باکووری کوردستانن. ناوبرا یاساناسە و دەرچوووی زانکۆی کاتۆلیکێ لووڤێنە و هەروەها ماستێری هەیە لە زانستی کۆمەلناسیدا لە زانکۆی ڤێرژیی بروکسێل.
لە ساڵی 2013 بۆ 2015 پارێزەری پارێزگای ئانترێپ بوو. لە ساڵی 2017 بووبە راوێژکاری سەرۆک وەزیران لە بواری کەمکردنەوەی هەژاری، پەرەسەندنی دەرفەتی یەکسان و کاروباری کەم ئەندامان و داڕشتنی سیاسەتی شارنشینی و زانستی. ناوبراو هەروەها لە ئەیالەتی فلێم سەرۆکی بەشی ستراتێژی خۆگونجان بوو.
دەمیر لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی پشتیوانی لە تیرۆریزم و حیزبی کریکارانی کوردستان چەندین جار هەڕەشەی مەرگی لێکراوە.
ماجید حەقی
تێبینی: خاتوو زوحەیل ڕەگەزنامەی تورکی ڕەتکردۆتەوە، دژ بە تاوانەکانی دەوڵەتی کورد لە باکووری کوردستان
به‌روار:  04/10/2019
714   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   814
کۆی سه‌ردان:   29234645