چاوشئۆغلو: سەرۆکی فرەنسا وەک ئەو کەلەشێرە وایە کە قاچی لە قوڕ چەقیوە کەچی وایش دەخوێنێت
خەندان-

مەولوت چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هێرشی زارەکی توند دەکاتە سەر ئیمانییۆل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا، ئەوەش دوای ئەوەی ناوبراو باسی لە سنورداربونی ئازادیەکانی رۆژنامەگەری کرد لە ناوخۆی تورکیادا.


چاوشئۆغلو لە پەیامێکی تونددا لە وەڵامی لێدوانەکەی ماکرۆن وتی" دەبێت ماکرۆن سنوری خۆی بزانێت، زمان درێژکردنی ماکرۆن بۆ تورکیا تێپەڕاندنی سنورەکانیەتی".

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بە ئاماژەکردن بەو پێشوازیانەی کە ئیمانییۆل ماکرۆن لە ماوەی رابردودا لە نوێنەرانی یەپەگەی دەکرد لە کۆشکی ئیلیزێ وتی" ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ پێشوازی لە تێرۆرستان دەکات و هاوکاری سەربازیان دەکات"

" ماکرۆن وەک ئەو کەڵەشێرە وایە کە قاچی لە قوڕ چەقیوە و کەچی وایش دەخوێنێت، بەبڕوای من ئاخر وڵات کە بۆی هەبێت قسە لەسەر تورکیا بکای فرەنسا و سەرۆکەکەیەتی" چاوشئۆغلو وای وت.

به‌روار:  03/10/2019
552   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   275
کۆی سه‌ردان:   29266347