باراك ئۆباما دەڵێ هەموو جیهان قەرزاری شەڕڤانانی كوردە

شارپرێس:
باراك ئۆبامای سەرۆككۆماری پێشووی ئەمەریكا لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ جان محەمەد مامۆستای وانەبێژی هەردوو زانكۆی ئارهۆس و ئالبۆرگی دانیماركی وتوویەتی: هەموو جیهان قەرزداری شەڕڤانانی كوردە و ئەوان هاوپەیمانێكی مەزنن.

دكتۆر جان محەمەد خەڵكی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستانە و پۆستی بەڕێوەبەری دارایی كۆمپانیای جیهانیی Siemens لقی دانیماركی هەیە، جگە لەوەی وەك وانەبێژ لە بەشی ئابووری هەردوو زانكۆی ئارهۆس و ئالبۆرگ لە دانیمارك وانە دەڵێتەوە .

چاوپێكەوتنەكە رۆژی شەممە لە زانكۆی ئالبۆرگی دانیماركی ئەنجامدراوە ، بەجۆرێك پێش ئەوەی ئۆباما وانەیەك لەسەر ئابووری پێشكەش بكات سڵاوی لە دكتۆرە وانەبێژەكانی زانكۆكە كردووە ، لەو كاتەشدا دكتۆرە كوردەكەش بەئۆبامای وتووە: گەلی كورد سوپاست دەكەن لەسەر ئەوەی لەكۆبانی یارمەتیت پێشكەشكردن.

لەوەڵامدا ئۆباما وتوویەتی: هەموو جیهان قەرزداری شەڕڤانانی كوردن و ئەوان هاوپەیمانیكی مەزنن.

ئەمەریكا لەسەردەمی سەرۆكایەتی باراك ئۆبامادا یارمەتی یەكینەكانی پاراستنی گەلیدا لە جەنگی بەرگری و رزگاركردنی كۆبانی لەدژی تیرۆریستانی داعش لەساڵی ٢٠١٤ دا .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
به‌روار:  02/10/2019
811   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   515
کۆی سه‌ردان:   29256701