ئەمریكا 4 هەزار پەنابەری عێراقی وەردەگرێت


ئەمریكا سیاسەتێكی نوێ سەبارەت بە كۆچبەران دادەڕژێت و گۆڕانكاری لە ژمارەی ئەو عێراقییانە دەكات كە وەریان دەگرێت.

كۆشكی سپی بۆ ساڵی ٢٠٢٠، سیاسەتێكی نوێی كۆچبەرانی پێشنیار كردووە كە ڕێگە بە پێشوازیكردن لە ٥ هەزار پەنابەر كە ڕووبەڕووی پێشێلكاری دینی و ٤ هەزار پەنابەری عێراقی و هەزار و ٥٠٠ پەنابەر لە "گواتیمالا و سلڤادۆر" دەدات.

لێپرسراوێكی باڵای ئیدارەی "دۆناڵد تڕەمپ"ی سەرۆكی ئەمریكاش بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە، ئەو سیاسەتە نوێیە ڕێگە بە دووبارە نیشتەجێكردنەوەی ٧ هەزار و ٥٠٠ كۆچبەری وڵاتانی ترەوە لە ئەمریكا دەدات.

بەو پێشنیارەش، ژمارەی ئەو كۆچبەرانەی دووبارە نیشتەجێ دەكرێنەوە بۆ كەمترین ئاست لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، دادەبەزێت.
دەزگای لوتکە
به‌روار:  29/09/2019
488   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   911
کۆی سه‌ردان:   29263523