میدیای کوردی و شەڕی شاراوە
شەڕێكی شاراوە.....
بەپێی تویژینەوەیەكی شیكاری لەسەر دۆخی ڕاگەیاندن لە هەرێمی كوردستا، دەركەوتەوە لە كوردستان مێدیا بونی نیە و ئەوەی هەیە ڕاگەیاندنە سیاسیەكانە بۆ شەڕی ڕاگەیاند و گەیاندنی پەیام ناردن بۆ یەكتر و ئاراستەكردنی ڕایگشتی بەكاری دەهێنن، ئەمەش چەند كورتە ئەنجامیكی توێژینەوەكەیە:
١- بزوتنەوەی گۆڕان لە ساڵی ٢٠٠٩ ڕاگەیاندنەكانی بە تیڤی و دیجتاڵ میدیاكەیەوە زۆر ترین كاریگەریان لەسەر هاوڵاتیان هەبووە تا ساڵی ٢٠١٣
٢- دوای ساڵی ٢٠١٣ راگەیاندنی پارتی بووەبە یەكەم ڕاگەیاندنی كاریگەر لە ڕێگەی كەناڵەكان و ئەكاونت و پەیجەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە
٣- سۆشیاڵ مێدیای شاسوار عبدالواحید و نەوەی نوێ لە ساڵی ٢٠١٦-٢٠١٨ لە پلەی یەكەمدا بوون لەگەڵ جیاوازیەكی كەمدا لە گەڵ سوشیاڵ میدیای پارتی دا.
٣- لە ساڵی ٢٠١٨ تا ئێستا سۆشیاڵ میشیای باڵێكی یەكێتێ بەهێزترین ڕاگەیاندنی كوردیە و زۆرترین كاریگەری لەسەر هاوڵاتی هەیە بە جۆرێك لە ڕێگەی ٦٤٣ پەیجی فەرمی و كاریگەرەوە پەیامەكانی خۆی دەگەیەنێ و دەستی بەسەر ٦٤% سۆشیاڵ میدیادا گرتوە
٤- لایەنە ئیسلامیەكان( یەكگرتوو - كۆمەڵ- بزوتنەوە)سسترین هێزی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیان تەنها لە سەدا ٦% هێزی سۆشیاڵ میدیان لە ژێر دەستدایە و هێزە شاراوەكانی وەك مەلاكرێكار و چەند ڕاگەیاندێكی ئەلیكترۆنی( سۆشیاڵ مێدیا) لە هێزە سیاسیە ئیسلامیەكان بەهێزترە
٥- لە ئێستادا سۆشیاڵ مێدیای پارتی و گۆڕان و هێزە ئیسلامیەكان لەقەیرانی كاریگەری و هێز و متمانە و خۆینەردان و لەبەرامبەردا سۆشیاڵ مێدیایی باڵێكی یەكێتی خاوەنی سوپایەكی ئەلیكترۆنی بەهێزە كە كاریگەری زۆری لەسەر هاولاتیان هەیە.
٦- بەپێی توێژینەوەكە بینەری تیڤیەكان لە پشت بەستن بەهەواڵەنیان بە ڕێژەی سەدا ٢١% كەمیكردوە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦-٢١٠٩.، ئەگەر چاكسازی نەكەن هاوشێوەی ڕۆژنامەی(كاغەز) بینەر ماڵئاواییان لێدەكات.
٧- بەپێی ئەنجامەكان سەدا ٨٣% خوێنەران كەوتونەتە ژێر كاریگەری هەواڵی ناڕاست( فەیك نیوز) باوەڕیان پێهێناوە،
٨- لەڕووی كاریگەربوون لەسەر كوردانی پارچەكانی تر ڕاگەیاندنی كوردستانی باشور كەمترین كاریگەری هەبووە بەراورد بە كاریگەری ڕاگەیاندنی پەكەكە و لەناو ڕاگەیاندنی باشوردا ڕاگەیاندنی پارتی بەهێزترینان بوە لە ڕووی كاریگەری لەسەر كوردانی پارچەكانی تر
- چوار چێوەی توێژینەوەكە پێنج پارێزگا( هەولێر - سلێمانی- كەركوك - دهۆك- هەڵەبجە) شاری سنە و قامیشلۆ و ئامەد و كوردانی دەرەوەی وڵات بووە، لە كۆێ ١٦ هەزار پەیج و ئەكاونتی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان كە پڕبینەر و پڕ خوێنەر ترینن،٣ هەزاریان بە نمونە وەرگیراون كە بۆ شەڕی ڕاگەیاندن و ئاراستەكردنی ڕایگشتی بەكارهێنراون.ساڵانی ٢٠٠٩-٢٠١٩ بەنمونە وەرگیراوە.
تێبینی/ توێژینەوەكە دكتۆر ئامانج شێرڤان و هاوڕێكانی لە دیسكی عێراق و كوردستانی ناوەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی، ئەنجامیان داوە و لەسەر ئیزنی ئەوان ئەم كورتەیەم دانا
دکتۆر سەنگەر سەید قادر
بهروار: 28/09/2019
564 جار خوێندراوهتهوه
|